11
شه‌وی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كۆڵبه‌رێك به ناوی “مه‌هیار سه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و سه‌رمابردوویی له سنووری هه‌نجیرانی مه‌ریوان گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم به‌دوای كۆڵبه‌ران دا كه‌وتوون و كۆڵبه‌رێك به ناوی مه‌هیار سه‌فه‌ری له به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌وه خواره‌وه و پاش بریندار بوون به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی به‌خت كردووه. شایانی باسه كه ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره پاش سێ ڕۆژ له سنووری هه‌نجیرانی مه‌ریوان دۆزراوه‌ته‌وه.