7
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی سنه به ناوی “ئارام كه‌ره‌می” پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بڕیاری ئازادی ده‌رچووه، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا دژایه‌تی كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئارام كه‌ره‌می به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٣٧ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات و زیندانی سنه ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. دژایه‌تی كردنی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدایه كه مافی ئازادی مه‌رجداری پێ دراوه و نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه.