کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
لە یادی پەنجا و پێنج ساڵەی دامەزرانی کۆمەڵە و ٤٦ ساڵی ئاشکرابوونی تێکۆشانی ئەو ڕێکخراوەیە، سڵاو دەنێرین بۆ ههموو ئهو کەسانهی كە لە پێناوی ئەو ڕێبازەدا، لە ههموو سەنگەرەكانی خەبات، لە مەیدانی نەبەردی پێشمەرگانە و یان لە زیندانەكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا گیانیان بەختكرد. سڵاو بۆ بنەماڵەی خۆڕاگر و سەربەرزیان. سڵاو بۆ یادی کاک حەمەحسەینی كەریمی لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵە، كه ئهو ڕۆژه هاوكاته لهگهڵ ڕۆژی گیانبهختكردنی ئهو ئازیزه، سڵاو بۆ هەموو ئەوانەی كە لە پێناوی ئەو ڕێبازەدا بریندار و كەم ئەندام بوون و یان بەشێك لە تەمەنی خۆیان لە زیندانەكان و ئەشگەنجەگاكانی ڕژیمی ئیسلامیدا تێپەر كرد، سڵاو بۆ جەماوەری خەڵكی كوردستان كە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و پشتیوانی كۆمەڵە بوون و لهو پێناوهدا له بهختكردنی گیان و ماڵی خۆیشیان درێغیان نهكرد.
ئەمساڵ ڕێوڕەسمی یادی دامەزرانی کۆمەڵه لە بارودۆخێکدا بەڕێوە دەبەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران نەک هەر لەچاو ساڵانی پێشووتر، بەڵکوو تەنانەت لەچاو ساڵی ڕابردووش ڕژیمەکەی جاران نییە. هاوسەنگی هێز بە قازانجی جەماوەر گۆڕاوە و هیوا بە سەرکەوتن و نەمانی کۆماری ئیسلامی لە ناو دڵ و دەروونی خەڵکی ئەو وڵاتەدا چەکەرەی بەستووە. لەلایەکەوە ئەو ڕژیمە کەوتۆتە بەردەم کۆمەڵێک قەیرانی چارەهەڵنەگر کە بەرەو هەڵدێری نەمانی دەبەن و لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵانی خەڵک بە چەند ئەزموونی دەوڵەمەنددا تێپەڕبوون و وانەی چارەنووسسازیان لێوەرگرتووە. ئەزموونی شۆڕشی ژینا و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، چووەتە ناو ناخی کۆمەڵگاوە و بووەتە سەرچاوەی گەلێک گۆڕانکاری هیوابەخشی کۆمەڵایەتی. شۆڕشی ژینا بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەی کۆماری ئیسلامی دانەمرکاوەتەوە و بە تاکتیک و شێوازی جیاواز هەروا بەردەوامە. مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان یەکێک بوو لە دیمەنە شکۆدارەکانی ئەو بەردەوامییە. ئەمڕۆ ڕێچکەی ئەو شۆڕشە لە گەلێک بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردستان و ئێراندا دەبینین و دەسکەوتەکانی حاشاهەڵنەگرن. ئەگەرچی هێشتا ڕژیمی ئیسلامی هەر لە سەرکارە بەڵام واقعییەت ئەوەیە کە حکوومەتی ئیسلامی گەمەکەی بە ژنانی بوێر و چاونەترسی ئێران دۆڕاندووە. ژنانی ئێران ئەمڕۆ بە شانازییەوە ئاڵای خەبات لە دژی پیاوسالاری و دەسەڵاتی ئائینیی پشتیوانی ئەو ستەمکارییە، لە پێناو مافی یەکسان بۆ ژنان و پیاوان و خەبات لەپێناو ئازادیان بەرزکردووەتەوە. بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، بە خەبات و خۆڕاگریی قارەمانانەی ژنان لە دژی حیجابی ئیجباریی، پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و فەرهەنگ و کولتوری ئەو کۆمەڵگایەی گۆڕیوە و ژنان چیتر، نەک هەر ئینسانی پلە دوو نین بەڵکوو بوون بە تاجی سەری کۆمەڵگە. تایبەتمەندییەکی ئەم ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕانەیە، ئەوەیە کە تەنیا بیر لە ڕووخاندن ناکاتەوە، بەڵکوو سەودای شکڵپێدان بە بەدیل و ئەڵتەرناتیڤێکی ڕوونی لەسەردایە. ئەم بزووتنەوەیە تەنیا بزووتنەوەیەکی ڕووخێنەر نییە، بەڵکوو بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەی خاوەن کۆمەڵێک ویست و داواکاریی ڕۆژ بەڕۆژ ڕوونتر و دیاریکراوترە. خەڵک دەرکیان بەو ڕاستییە کردووە کە شۆڕش تەنیا لەپێناو ئازادیدا بەس نییە. بەڵکوو مەرجی ئازادبوونی ڕاستەقینە، پێکهاتنی گۆڕانکاری لە بارودۆخی ئابووری ئینسانەکاندایە. بەشی هەرەزۆری دانیشتوانی ئەو وڵاتە، واتە خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش، ڕۆژەگاریان بە سەختی تێپەڕ دەبێت. کەلێنە چینایەتییەکان ڕۆژ بەڕۆژ قوڵتر و بەرینتر دەبنەوە. هەموو ئەوانە لە کاتێکدایه کە ئابووری ئێرانیش بە گشتی لەبەردەم داڕماندایە و ئەو داڕمانەش پێش هەموو کەس بە سەر هەژارترین بەشی ئەو کۆمەڵگایەدا قورسایی دەکات. له هەمانکاتدا قەیرانی سیاسی ناوخۆی حکوومەت و قووڵتربوونەوەی قەیرانی ئابووریی و پاشەکشەی ئاشکرا لە سیاسەتی دەرەوەدا، حکومەتیشی لە ئێران خستووەتە دۆخێکی گەلێک دژوارەوە.
لە کاتێکدا کە کەس گومانی لەوەدا نییە کە کۆمەڵگای ئێران بە بارودۆخێکی قەیراناویدا تێپەڕ دەبێ، کاریگەری ئەو بارودۆخە لە سەر چالاکی ئۆپۆزسیۆن، چ لە ئاستی ئێران و چ لە ئاستی کوردستاندا پێویستە بە وردی لێک بدرێتەوە و وڵامی بەرپرسیارانەی پێبدرێتەوە.
لە کوردستانی شۆڕشگێڕ ئێمە لەگەڵ بارودۆخێکی تایبەتدا بەرەوڕووین، بارودۆخێک کە ئەگەر بەرپرسیارانە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت دەتوانێ ببێتە هۆی نەمانی ستەم و ژیانێکی ئازاد و پڕ لە ئاسایش و ئاسودەیی و بە پێچەوانەوە ببێت بە سەرچاوەی کارەسات و نەهامەتی. لەو پێناوەدایە کە ئیمە دەڵێین: بۆئەوەیکەدەسکەوتەکانیتائێستایبزووتنەوەیشۆڕشگێڕانەیکوردستانبەفیڕۆنەچێت،بۆئەوەی
ئەوەندەی پێوەندی بە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی چالاک لە کوردستانەوە هەیە، دیاریکردنی نقشە ڕێگایەک بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان ئەو هێزانە لە بارودۆخی ئێستادا وەک بابەتێکی چارەنووسسازی بەپەلە و هەنووکەیی هاتۆتە گۆڕێ کە پێویستە وڵامێکی ڕاشکاوانە و بەرپرسیارانەی پێ بدرێەتەوە. ئەو وڵامە پێویستە جەماوەری خەڵک یەکگرتوتر بکات، بە سەرکەوتن ئومیدەواریان بکات، پێویستە خەبات بۆ ئازادیان ئاسان بکاتەوە و ڕەنج و ئازارەکانی ئەو ڕەوتەیان بۆ کەم بکاتەوە، پێویستە ڕێگە نەدات ناکۆکییەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستان نابەوەخت و ناپێویست سەر هەڵبدەن. پێویستە ڕێگە لە داشکاندنی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان و چاوبەستنی خەڵک بە چەند ریفۆرمی ڕووکەشی بگرێت، پێویستە ڕێگە لە سیاسەتی دوبەرەکی نانەوە لەناو حیزبە سیاسییەکانی چالاک لە کوردستان لەلایەن دوژمنەوە بگرێت، پێویستە له پێوەندی نێوان حیزب و لایەنه سیاسییەکانی کوردستاندا کەش و هەوایەکی دێموکراتیک و شارستانیانە بخولقێنێ و ڕەخنەگرتنیان لە یەکتر ئاسایی بێت و زمانی زبر بەکار نەهێنرێت. پێویستە هەموان ئەو سەرەتایە بسەلمێنن کە دەسەڵات پرسی جەماوەرە و پێویستە ڕێزی لێبگیرێ و بە دامەزراوەکانی هەڵبژاردەی خەڵک بسپێردرێ. پێویستە هێزی چەکدار لەژێر کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی ئەو دامەزراوانەدا بێ. پێویستە هەموو ئەوانە ببێت بە نەخشە ڕێگایەک بۆ داهاتووی کوردستان کە حیزبه سیاسییەکانی چالاک لە کوردستان پێی پابەند بن و پشتیوانیی جەماوری بۆ دابین بکرێت. پێویستە وانە لە ئەزموونی دوو ساڵی یەکەمی دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی لە کوردستان وەربگیرێ و گەشەی پێبدرێت .لە ناو پارچەکانی کوردستاندا ئەمڕۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە بارودۆخێکی هەستیار و تەنانەت مەترسیداردایە ڕۆژئاوای کوردستان بە هەموو کەم و کوڕییەکانیشەوە بە بارودۆخێکی تاڕادەیەک هاوشێوەی ساڵانی ١٣٥٧ تا ١٣٥٩ی کوردستانی ئێراندا تێپەڕ دەبێت. لەم بەشە لە وڵاتی سووریە کە زۆرینەی کوردن، بزووتنەوەیەکی مافخواز و جەماوەریی پێکهاتووە. بزووتنەوەیەکی کە هاوسۆزی و هاوپشتی جەماوەری هاوچارەنووسی، بە پێناسەی نەتەوەیی و ئایینی جۆراوجۆرەوە پاراستووە. ئەو خەڵکە بەبێ جیاوازی، ژیانی خۆیان بەڕێوەدەبەن. ئەم بزووتنەوەیە لە کاتێکدا کە فاشیزمێکی ئایینی لە دیمەشق جێگەی دیکتاتۆرییەتی فاشیستی بنەماڵەی ئەسەدی گرتۆتەوە، سەرەڕای هەر کەموکوڕییەکی کە هەیبێ، تروسکاییەکی هیوابەخشی دێموکراتیکە بۆ جەماوەری خەڵکی ئازادیخوازی سووریە لە ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە. بەڵام ئەم ئەزموونە، ئێستا لە لایەن دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی ئەردۆغانەوە بە توندی کەوتووەتە ژێر مەترسییەوە. لەمڕووەوە پێویستی بە پشتیوانی کاریگەر و بێ درێغی جیهانی و جەماوەریی هەیە. دەوڵەتی تورکیە بەشێک لە و وڵاتەی داگیر کردووە و بەشەکەی دیکەشی بە ئاگر و ئاسن داوەتە بەر پەلامار و وێستگەکانی کارەبا، وێستگەکانی گواستنەوەی وزە و پاڵاوگەکانی نەوت، لەناوچوون و چەندین جار بە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانە، نەخۆشخانەکان و سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاو، کراونەتە ئامانج. هاوکات هێزە بەگیراوەکانی خۆی بەرداوەتە گیانی ئەو ئەزموونە ئینسانییەوە لەگەڵ کەوتنی بەشار ئەسەد لە دیمەشق، هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیە و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دێموکراتیک چڕتر بووەتەوە. لە هەلومەرجێکدا کە دەوڵەتی ئەمریکا لە پێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا، لایەنگری و هاوئاراستەیی دەوڵەتی تورکییەی پێ باشترە لە پاڵپشتیکردن لە خەڵکی ڕۆژئاوا، لە هەلومەرجێکدا کە ئەو گرووپەی لە دیمەشق دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە، بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیە، چاوپۆشی لە مافەکانی خەڵکی کورد و لەناوبردنی دەستکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی بزووتنەوەی ڕۆژئاوای کردووەتە یەکەم ئامانجی خۆی، لە ئاوا هەلومەرجێکدا، تاکە لایەنگر و پشتیوانی ڕاستەقینەی بزووتنەوەی ڕۆژئاوا، بریتییە لە خەڵکی خەباتکاری ناوچەکە و ئازادیخوازانی جیهان. پشتیوانی هەمەلایەنە و داکۆکیکردن لە خەڵکی ئازادیخواز و مافخوازی کوردستانی سووریە بۆ بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانیان، پێویستییەکی بەپەلە و هەنووکەییە.
ئەرتەشی تورکیە هاوکات لەگەڵ درێژەدان بە هێرشەکانی لە ڕۆژئاوا، بە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی کوردستانی عێراق و دامەزراندنی دەیان بنکەی سەربازی لە قوڵایی ناوچەکە و بۆردومانکردنی بەردەوامی ئەو ناوچەیە، ماڵ و حاڵی خەڵک وێران دەکات و ڕەز و باخ و گێڵگە کشتوکاڵییەکان لەناو دەبات و ئەمنییەت و ئاسوودەیی لە خەڵک زەوت کردووە. بەجۆرێک کە هەر ئێستا بەشێکی زۆر لە باکووری هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەرتەشی تورکیەوە داگیرکراوە و ئەرتەشی تورکیە بەمەبەستی مانەوە و جێگیربوون، لەسەر ڕێگای پێشڕەوییەکانیدا دەیان بنکەی نوێی نیزامی دامەزراندووە و هەزاران سەربازی خۆی تێدا جێگیرکردووە. ئەگەرچی بیانووی دەوڵەتی تورکیە حزووری پەکەکەیە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام واقعییەت ئەوەیە کە ئەوە ناسیونالیسمی ڕەگەزپەرەستی تورکە کە بە کردەوە دەردێت. ئەمڕۆکەئێمە
شاهیدی توندوتیژی و تیرۆری دەوڵەتیی تورکیە لە کوردستانی تورکیە و لە هەردوو بەشی کوردستانی سووریە و عێراقین، واتە دەوڵەتی تورکیە هاوکات لە سێ بەشی کوردستان، خەریکی کوشتار و سەرکوتکردنی خەباتی خەڵکی کوردستانە.
کۆمەڵە هەر ئەو هێزە کۆمۆنیست و شۆڕشگێرەیە کە له خاڵه وهرچهرخانه مێژووییهكاندا تاقیكراوهتهوه. ههڵوێستهكانی له قۆناغی ههستیاردا متمانهی جهماوهریی بهدهست هێناوه. له داهاتووشدا، دیسانەوە دهكهوێته وهها قۆناغ گهلێكهوه. بهو پێشینه و ئهقڵ و تهجروبه و زانستەی كه بهدهستی هێناوه، دڵنیاین كه دهتوانێ لە تاقیکردنەوەکانی داهاتووشدا سهربهرز و سهركهوتوو دێتهدهرێ. ئەگەر باس لە دەسکەوتەکانی دەکەین بۆ ئەوە نییە سەرینی ئەرخەیانی لەژێر سەر دابنێین. بەڵکوو بۆ ئەوەیە بیانکەین بە توێشووی ڕێگای بەرەوپێشچوونمان. لە هەمانکاتیشدا لە هەڵەکان ئەزموون وەربگرین و دووپاتیان نەکەینەوە.
بژی کۆمەڵە، بژی سۆسیالیزم.
سەرکەوتوبێت شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی