ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شاری سێرت له باكووری كوردستان، دژ به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شاره‌داره بژارده‌كانی خه‌ڵك و دانانی قه‌یوم له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
“سۆفیا ئالاگاش” و “محه‌ممه‌د كایسی” شاره‌داری بژاده‌ی خه‌ڵك له شاری سێرت بوون كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و له سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌ركران، كه به بڕیاری دیوانی باڵای توركیاوه “سۆفیا ئالاگاش” به تۆمه‌تی “هاوكاری و ئه‌ندامیه‌تی له ڕێكخراوه‌كانی دژ به توركیا“، حوكمی ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. خه‌ڵكی دانیشتووی شاری سێرت و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی ده‌رووبه‌ر، دژ به بڕیاری دادگا و هه‌روه‌ها دانانی قه‌یوم له شاره‌داری ئه‌و شاره، كووبوونه‌وه و به وتنه‌ی درووشم و به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.