8
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، چوار كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانیان له ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، ٥ کرێکاری ڕێگه‌وبان له كاتی كاركردن، ئۆتۆمبیلێك لێیانی داووه و ٣یانیان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستداوه و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له شاری شه‌بسته‌ر، كرێكارێكی شیركه‌تی “ئیرین عه‌سه‌ل“، به هۆی كه‌وتنه خوار له به‌رزایی بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه، كه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه له ئێران ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ئه‌منیه‌تی شوێنی كار، گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌مئه‌ندام ده‌بن.