ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، كانوونی پارێزه‌رانی سلێمانی له به‌رده‌م پڕۆژه‌ی خانووبه‌ره‌ی گوێژه‌ی سلێمانی كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له مامۆستایانی مانگرتوو ڕاگه‌یاند.
ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی و حه‌له‌بجه دژ به نه‌دانی مووچه مانیان گرتووه و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن خه‌ڵك و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه پێشوازیان لێ كراوه. مامۆستایانی مانگرتوو به لێدانی خێوه‌ت له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون. ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌ندامانی كانوونی پارێزه‌رانی سلێمانی سه‌ردانی موعه‌لیمانیان كرد و بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری خانووبه‌ره له گوێژه‌ی سلێمانی ده‌ركرد.