11
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، ده‌رمانخانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند: تا كاتێكی نادیار دژی به‌ڵێنه درۆیینه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ده‌رمان له شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به هۆڵدینگی شه‌ستا و تیپیكۆ ناكڕن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌رمانخانه‌كانی ئێران خوازیاری په‌رداختی شه‌ش مانگ داخوازیی دواخراو له ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و پێنج مانگ داخوازیی دواكه‌وتوو له ناوه‌ندی هه‌ده‌فمه‌ندی یارانهكانن. ده‌رمانخانه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا هه‌روه‌ها خوازیاری چاكسازی له قه‌رارداده‌كانی بیمه و ناچاركردنی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به په‌رداختی جه‌ریمه‌ی دواخرانی داواكارییه‌كانیان بوون.