12
په‌روین ئه‌دوایی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ به‌ندی ژنانی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه گوازراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، په‌روین ئه‌دوایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه ڕاگوێزرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ به‌ندی ژنانی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه گوازراوه‌ته‌وه و هه‌ر دوو ڕۆژ جارێك په‌یوندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا ده‌گرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی په‌روین ئه‌دوایی و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه.