15
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مرێكی گه‌یشته ٨٨ هه‌زار و ٥٥٠ تمه‌ن و نرخی هه‌ر دراوی زێر سنووری ٧٣ ملیۆن تمه‌نی تێپه‌ڕاند.
نزیكبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له ٩٠ هه‌زار تمه‌ن له حاڵێكدایه كه دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه هه‌ڵ نه‌گرتووه و زۆربه‌ی چالاكانی ئابووری، هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخه‌كان به ناكارامه‌یی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌زانن. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌شێك له بازاڕیانی تاران دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی ئابووری و گرانی نرخی دۆلار مانیان گرتبوو.