14
له ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٣٤ ژن له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆر لو كوژراوه‌کان به حوكمی یاسای كۆماری ئیسلامی ئازاد كراون.
به پێی ئاماری فه‌رمی له ساڵی ١٤٠٠ هه‌تا ١٤٠٢، ١٦٥ ژن، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون، له ساڵی ١٤٠٣ و تا ئێستا به ڕێژه‌ی زیاتر له ٥٠ له سه‌د، ژماره‌ی ژنانێك كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه کوژراون، زیادی کردووه. زۆربه‌ی بکووژان به پشتیوانی یاسای پیاوسالارانه‌ی كۆماری ئیسلامی، توانیویانه خۆیان له سزادان ڕزگار بكه‌ن.