12
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكارانی شیركه‌تی جیهاد نه‌سری لوڕستان دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، له به‌رده‌م ئوستانداری لوڕستان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، گۆڕینی گرێبه‌سته‌كان، به‌رپرسیاریه‌تی به‌رپرسان له ئاست ژیان و مه‌عیشه‌ی كرێكاران و هه‌روه‌ها پێدانی كارانه بوون. به‌ڵام خاوه‌نكار و به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته وڵامی ناره‌زایه‌تی و داخوازیه‌کانیان نه‌داوه‌توه و هه‌ڕه‌شه‌یان له كرێكاران كردووه که له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی مانگرتنیاندا له سه‌ر كار ده‌ر ئه‌كرێن.