پێشوازی له رۆژی کۆمه‌ڵه له شاره‌کانی کوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌، ١٩ و ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاره‌كانی كرماشان و بانه‌، له‌گه‌ل نزیک بوونه‌وه به ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی ئاشکرا بوونی هه‌ڵسورانی کۆمه‌ڵه، پێشوازیان له‌م رۆژه کرد.

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، له‌ شاری بانه‌ مه‌راسیمێكیان به‌رێووه برد. مه‌راسمه‌که به‌سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و خوله‌كێكی بێده‌نگی بۆ یادی ئازیزانی گیانبه‌ختكردوو ده‌ستپێكرد و پاشان به‌شدار بووان،‌ مێژووی كۆمه‌ڵه‌ و  بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێران و کوردستان و ناوچه‌که دایه به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه. هاوكات له‌ شاری كرماشان كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ مه‌رسمێکدا،ئه‌م ڕۆژه‌یان له‌ بنه‌ماله‌ی گیانبه‌ختكردووان، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ و  به‌ندكراوانی سیاسی پیرۆز كرد. پاشان باسێکیان له‌ سه‌ر گرینگی ڕۆلی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها پێنج ده‌یه‌ خه‌باتی بێ وچانی كۆمه‌ڵه‌ بۆ وه‌دیهاتنی ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ كۆمه‌ڵگادا كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net