16
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “ئیبراهیم محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی سنه، كه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ٩ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به نیزام” حوكمی ١٢ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕۆژی ٢٨ی سه‌رماوه‌ز ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه كرا. ئه‌و چالاكوانه سیاسییه دژ به حوكمی زیندانێك كه به سه‌ریدا سه‌پێندراوه ڕۆژی ١٢ ڕێبه‌ندان مانی له خواردن گرتووه و به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌كه بۆ شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ی ئازاریان داوه و ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سیان كردووه.