16
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كادری دره‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لزه‌هرای ئیرانشه‌هر له سیستان و به‌لووچستان، دژ به بێڕێزی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه و وه‌دینه‌هاتنی داخوازیه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی،
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان خوازیاری پێدانی مافه دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. سه‌ره‌ڕای داخوازی كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، هێشتا به‌رپرسان وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نین و بێڕێزیانی پێ ده‌كه‌ن.