6
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له بازاڕی شاری زاهدان، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، شاروومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “محه‌ممه‌د كه‌بدانی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ كوڕهپووری “خودانوور له‌جه‌یی” له گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی زاهدان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها دوو شارومه‌ندی دیكه‌ی به‌لووچ به ناوه‌كانی “حامد كه‌بدانی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “ئه‌حمه‌د نه‌هتانی“، له هه‌مان ڕووداودا به سه‌ختی بریندار بوون و له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.