شۆڕشی دوێنێ و شۆڕشی ئەمڕۆ

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شۆڕشی دوێنێ و شۆڕشی ئەمڕۆ

شۆڕشی جەماوەریی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٥٧، ٤٦ ساڵ لەمەوبەر، کۆشکی ستەم و سەرەڕۆی پاشایەتی تێشکڕماند و کۆتایی بە تەمەنی دوایین حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران هێنا. ئەم شۆڕشە بە هۆی تایبەتمەندییەکانییەوە، لە لوتکەی سەرکەوتندا شکستی هێنا و لە هەناوی خۆیدا فاشیزمێکی ئایینی جینایەتکاری هێنایە سەرکار کە ئێرانی وێران و داهاتووی چەندین نەوەی تاریک و لێڵ کردووە. لەم ساڵانەی دواییدا و بە تایبەتی لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٦ەوە، خەڵکی ئێران خەریکن خۆیان بۆ شۆڕشێکی نوێ ئامادە دەکەن. سەرەتای ئەم شۆڕشە بە ئاشکرا دەبینرێت و دەتوانرێت بە ئاسانی ئامانج و ئارمان و ئاراستەکەی هەڵسەنگێندرێت. بەراوردکردنی ئەو شۆڕشە شکستخواردووەی دوێنێ و ئەم شۆڕشە ڕوو لە پێشەی ئەمڕۆ، دەتوانێ هەڵگری گەلێک وانە بێت بۆ هەڵسووڕاوانی سیاسی، بەتایبەتی هەڵسووڕاوانی چەپ لەم شۆڕشەی ئێستادا.

یەکەمشۆڕشی ئێستای ژنان بەرامبەر بە ئاپارتایدی جێندەری لەسەر وێرانەکانی شۆڕشی ڕێبەندان:

 

شۆڕشی ڕێبەندانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان، سەرەڕای حزوور و ئامادەبوونی بەربڵاو و جێگەی ستایشی ژنان لەو شۆڕشەدا، شۆڕشێک بوو لەدژی ژنان و بە ئامانجی پتەوکردن و جێگیرکردنی هرچی زیاتری پیاوسالاری. یاسا پەسەندکراوەکانی ناو یاسای بنەڕەتی، کە لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە داڕێژران و لە ڕیفراندۆمێکدا خرانە بەردەم دەنگی جەماوەریش، نەک هەر هەژموونی شەریعەتی بەسەر پێکهاتەی دەسەڵاتدا زاڵکرد، بەڵکوو لە ڕووی یاساییەوە، نەریتی پیاوسالاریی لە کۆمەڵگادا چەسپاند. پێکهاتنی ئەو ئاپارتایدە جێندەرییە فرە ڕەهەند و لە ڕادەبەدەر توندوتیژەی دژ بە ژنان، بووە هۆی گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە دوای شۆڕشەوە. زۆربەی هەرەزۆری ژنان بێکار کران، ئازادی جلوبەرگیان لێ زەوتکرا و لەگەڵ داڕشتنی یاساکانی وەک سەرپەرشتیکردنی منداڵ، میرات، هاوسەرگیری و تەڵاق و تەنانەت مافی سەفەرکردن، ژنان لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ بێبەشکران و بوون بە هاوڵاتیانی پلە دوو. خەبات و تێکۆشانی ژنان دژ بەو یاسایانە و دەسەڵاتی شەرع بەسەر ژیانی ڕۆژانەیاندا، بە درێژایی چوار دەیەی ڕابردوو، بە تەواوی هێزەوە بەردەوام بووە و بزووتنەوەی ژنان هەمیشە وەک گڕکانێک بووە لە ژێر پێی دەسەڵاتی ئیسلامیدا. ئێستا بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە دەرئەنجامی چل و پێنج ساڵ خەباتی بەردەوام و بێ پسانەوەی ژنان لەدژی ئاپارتایدی جێندەری کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتیش دەستپێکی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیبەهۆی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینییەوە، لە بیر و هزری زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵانی خەڵکی ئێراندا، پرسی یەکسانی ژنان و پیاوان لانیکەم لە ئاستی یاساییدا لە سیستەمی ئەڵتەرناتیڤی دواڕۆژدا، پێگەیەکی جێگیری بەدەستهێناوە. بەڵام بۆ ئەوەی کە ئەم شۆڕشە بتوانێت بە تەواوی ئامانجەکانی بگات، دەبێت مافی یەکسانی ژنان و پیاوان، تەنیا لە ئاستی یاساییدا قەتیس نەبێ و مافی یەکسان بۆ ژنان هەموو بوارەکانی ژیانی ڕاستەقینە، لەوانە بنەماڵە و شوێنی کار و کۆمەڵگاش بگرێتەوە. واقیعییەت ئەوەیە کە چل و پێنج ساڵ ئاپارتایدی جێندەری، جگە لە دابەزاندنی ژنان بۆ پێگەی هاوڵاتی پلە دوو، کاریگەرییەکی گەلێک نیگەتیڤی لەسەر باری ئابووریکۆمەڵایەتی ژنان داناوە. ژنان لە باشترین حاڵەتدا تەنیا چواردە لەسەدی پیشە فەرمییەکانیان بە دەستەوەیە و لە بازاڕی کاری نافەرمیدا لەشکرێکی بەرینی بێکاری پێکدەهێنن، ئەمەش هەلومەرجێکی چەوساندنەوەی لەڕادەبەدەری بەسەردا سەپاندوون و هەژاری لە ئێران سیمایەکی ژنانەی بەخۆیەوە گرتووە. هەربۆیە ئەرکی سەرشانی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی ژنان، ئازادیخوازان و یەکسانیخوازانە کە بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی ڕاستەقینە، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم یاساکانی پاراستنی نایەکسانی و هەڵاواردن لە دژی ژنان لە هەموو بوارەکاندا، دەبێ لەسەر پێویستی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە بۆ کۆتاییهێنان بە ژنانە بوونی هەژاری، ڕزگارکردنی ژنان لە دەست کاری ناوماڵ و سەرەنجام مافی نوێنەرایەتی یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاوان لە هەموو ئۆرگانە هەڵبژێردراوەکان، لە ئاستی گەڕەک و ناوچە و پارێزگاکانەوە بگرە تا ئاستی وڵات بە شێوەیەکی گشتی و یەکسانی بەکردەوەی ژنان لە بەشەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریدا، پێداگری بکەن. ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیو بەردەوامبوونی، باشترین بەستێنی بۆ بە جەماوەریی بوونەوەی ئەم داواکاریانە بە ئامانجی ڕزگاری ڕاستەقینەی ژنان، ڕەخساندووە. بەبێجەماوەرییبوونەوەیئەمداواکاریانەوگوشارەکانلەخوارەوەلەلایەنبزووتنەوەیسەربەخۆوبەهێزیژنان،بەتایبەتیبەشداریژنانیکرێکاروزەحمەتکێش،هیچگەرەنتییەکبۆدەستەبەرکردنیمافییەکسانتەنانەتلەئاستییاساییشدا،بوونی

نابێت.

دووەمشۆڕشی دوێنێ (ڕێبەندان) شۆڕشێک بوو بۆ نەهێشتنی ستەمکاریی، شۆڕشی ئەمڕۆ (ژینا) شۆڕشێکە بۆ ژیان:

شۆڕشی ڕێبەندان شۆڕشێکی دژبەیەک بوو کە بە تەرکیزکردنی دروشمی سەرەکی شۆڕش لەدژی دەسەڵاتی پاشایەتی، خەڵک دەیانزانی چییان ناوێت، بەڵام بەرچاوڕوونییەکی تەواویان نەبوو لەوەی کە چۆن بتوانن ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی بهێنن. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە لە نێوان پێکهاتەی جەماوەریی بزووتنەوەکە و داواکارییە ڕەواکانی و هەروەها ڕێبەرایەتی کۆنەپەرستی بزووتنەوەکە، کەلێن و ناتەبایییەکی گەورە سەرهەڵبدات و بە ڕاکێشانی بەشێک لە چین و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگا بەرەولای ڕەوتی کۆنەپەرستی ئایینی بە ڕێبەرایەتی خومەینی، کە ڕێبەریی بزووتنەوەکەشی بەدەستەوە گرتبوو، هێزێکی بەرینی سەرکوت کەوتە بەردەستی کۆنەپەرستانی ئیسلامی. بەرەی کۆنەپەرستی ئایینی، بەپاڵپشتی هێزی ڕێکخراوەیی خۆی، ڕێکخراو و دامەزراوە ئایینییەکان و دەستەی ماتەمینی و بانگەشەکارانی ڕەنگاوڕەنگی لە هەموو بەشەکانی ئێران، لە هەوڵی بە ئیسلامیکردنی کۆمەڵگا و سەپاندنی یاسا و ڕێسا ئایینییەکان بەسەر خەڵکدا بوو. ئەوان بە نفووز و کاریگەری جەماوەریی خۆیان، دروشمی جەماوەریان گۆڕی بۆکۆماری ئیسلامی“. ئەمڕۆ ئیتر ئاکامەکانی ئەو کۆماری ئیسلامییە، زۆر ڕوون و ئاشکرایە. دەوڵەتی ئیدئۆلۆژیکی ئاخووندەکان بوو بە فاشیزمێکی ئایینی بەتەواو مانا کە هەموو دەستکەوتە مۆدێرن و ئەمڕۆییەکانی خەڵکی ئێرانی لە شۆڕشی مەشرووتەوە تا ئێستا داوەتە بەر قورسترین زەبر و سەرکوتی خۆی. بەڵام بە پێچەوانەی شۆڕشی ڕێبەندان، ئێستا کۆمەڵانی خەڵکی ئێران، لە درێژەی خەبات و تێکۆشانی چەند دەیەی ڕابردووی خۆیان لەدژی کۆماری ئیسلامیدا، هەنگاو بە هەنگاو بەرچاوڕوونییەکی ئەوتۆیان لە سیستەمی ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوە بەدەستهێناوە کە لە مێژووی ئێراندا بێ وێنەیە. داواکارییە بنچینەییەکانی شۆڕشی ژینا بە ڕوونی لە دروشمیژن، ژیان، ئازادیدا بەیان دەکرێت، ژن واتە خەبات و تێکۆشان لەپێناو یەکسانی مرۆڤدا بەبێ لەبەرچاوگرتنی جنسییەت، نەتەوە، ئایین، فەرهەنگ و زمان و ڕەگەز. لەلایەکی ترەوە خەڵک ژیانیان دەوێت. ئەوان لە مافی ژیان و مافی یەکسانی کەڵک وەرگرتن لە ئیمکانات و دەرفەتەکانی وڵات و هەروەها مافی ژیانێکی ئینسانی، بەرگری دەکەن. بە واتایەکی تر شۆڕشی ئەمڕۆ، تەرکیزی کردووەتەسەر پرسە گرنگەکانی ژیان. خەڵک بەشوێن ئەو بیر و باوەڕ و ئارمانە لێڵ و ناڕوونەوە نین کە لەلایەن ئەم یان ئەو ڕێبەر یان هێزی سیاسییەوە دیاری دەکرێت و بەپێی پێویستی و بەرژەوەندی، دەتوانێت بە پێچەوانەی بەڵێن و ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان، بە دژی خەڵک و ویست و داواکارییەکانیان بشکێتەوە. ئەوان لەپێناو ژیانێکی ڕاستەقینە و شایستەی ئەمرۆیی مرۆڤی ئەمڕۆڤدا خەبات دەکەن. ئازادیش لە بەرامبەر ستەم و سەرەڕۆیی فاشیستی سەپێنراوی ڕێژیمدا، لەسەر مافی جەماوەر بۆ ڕێکخستنی ئیرادەی خۆیان، دیاریکردن و هەڵبژاردنی ئازادانەی چارەنووسی سیاسی و دەسەڵاتدارێتی جەماوەریی، جەخت دەکاتەوە.

سێیەم– “سەربەخۆییپرسی سەرەکی شۆڕشی دوێنێ وئازادیپرسی شۆڕشی ئەمڕۆ

واقیعییەت ئەوەیە کە سەرەکیترین پرسی شۆڕشی ڕێبەندان بریتی بوو لە سەربەخۆیی. خەباتی دژە ئیمپریالیستی جەماوەر، ویستی تۆڵەی کودەتا ئیمپریالیستییەکەی ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٣٢ بکاتەوە. خەڵکی ئێران نەرفرەتیان لە دەستێوەردانی بێ شەرمانەی زلهێزە دەرەکییەکان و باڵوێزخانەکانیان لە سیاسەتی وڵاتدا بوو. لەمڕووەوە دروشمیمەرگ بۆ ئەمریکابە خێرایی جەماوەریی بۆوە. ئەم دروشمە هێندە بە قووڵی لەناخی کۆمەڵگادا جێگیر بوو کە پەیوەندییەکی نامۆ و نائاسایی لە نێوان ڕۆحانییە فاشیستەکان و ئەو چەپانەدا دروست کرد کە تێگەیشتنێکی ڕوونیان لە خەباتی دژە ئیمپریالیستی نەبوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە بەشێکی زۆری چەپ بکەوێتە داوێنی فاشیزمی ئایینییەوە، چونکە ئەم بەشە لە چەپەکان نەیانویست ئەو ڕاستییە قبوڵ بکەن کەدژە خەڵک، ناتوانێت دژە ئیمپریالیست بێتو لەمڕووەوە لە ژێر شەپۆلی پۆپۆلیزمێکی کۆنەپەرستانەدا تێکشکا. لە شۆڕشی دوێنێداسەربەخۆیی،دروشمی

ئازادیژێرپێ نا و هەر چەشنە بەرگرییەک لە ئازادی و دێموکراسی بەناوی لیبرالیزمەوە ئیدانە دەکرا و دواتر فاشیزمی ئایینی خواستی ئازادی و دێموکراسی بەپێی یاسای ئیسلامی، سەربڕی. بەڵام واقیعییەت ئەوەیە کە سەربەخۆیی هەر وڵاتێک بەر لە هەموو شتێک، لەسەر بنەمای دەسەڵاتدارێتی خەڵکی ئەو وڵاتە بەسەر دیاریکردنی چارەنووسی خۆیاندا مانا دەبەخشێت، هەربۆیە سەربەخۆیی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی وەلایەتی فەقی دا هیچ مانایەکی نییە، چونکە جەماوەرێکی کە نەتوانن بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن، بە دڵنیاییەوە لە مافی بڕیاردان لەسەر پەیوەندی وڵاتەکەشیان لەگەڵ زلهێزە دەرەکییەکان، بێبەشن و ئەوا تەنیا دەسەڵاتداری موتڵەقی وڵاتە کە بڕیار لەسەر هەموو بابەتەکان دەدات و تەنانەت ئەگەر بە مەسڵەحەتی خۆی یان (نیزامەکەی) بزانێت، دەچێتە ژێر باڵی زلهێزێکی بیانی وەک ڕووسیا و چینی (هەرچەندنا موسڵمانودژە ئیسلامی“)شەوە. بەڵام ئەمڕۆ دروشمیئازادییەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی دروشمیژن، ژیان، ئازادی“. ئەمڕۆ دروشمی ئازادی لە هەموو بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان و خەباتی ڕۆژانەی چینەجۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆل دەدات. جەماوەر  لە دەست خەفەقان و سەرکوتی ئازادییەکان و دیکتاتۆرییەت و دەسەڵاتی دیکتاتۆری و هەروەها دەستێوەردانی دەسەڵات لە ژیانی ڕۆژانەیاندا وەگیان هاتوون و لەسەر ئازادییە بنەڕەتییەکان بە تایبەتی مافی ڕێکخراوی سەربەخۆ، جەخت دەکەنەوە. بەڵام ڕێک لە کاتێکدا کە دروشمی ئازادی یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی جەماوەر بۆ بەرەوپێشبردنی شۆڕشی ژینا، هێزە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی لە هەوڵی سنووردارکردن و کۆنترۆڵکردنی ئازادییەکاندان. پرسی بەرگری لە ئازادییە سیاسییە بێ شەرت و مەرجەکان لە کارنامەی بەشێکی زۆر کەم لەم ڕەوتە سیاسییانەدا گونجێندراوە. هەموو ئەو لایەنانە ئەم داواکارییە بە شێوەیەک گەڵاڵە دەکەن کە بە یەک وشەیبەڵامبتوانن بۆ سنووردارکردن و مەرجدارکردنی ئازادی، چەکی سپی وەربگرن. لەمڕووەوە یەکێک لە ئەرکە تایبەتەکانی هێزە چەپ و پێشکەوتنخوازەکان بریتییە لە زەروورەتی پەرەپێدان بە ویستی بەرگری لە ئازادییە سیاسییە بێ شەرت و مەرجەکان بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانی ویست و داواکارییە جەماوەرییەکان. بێ هۆ نییە کە سەڵتەنەتخوازان کە ئێستا ترسی پەرەسەندن و جەماوەری بوونەوەی دروشمی ئازادی لەناو خەڵکیان لە دڵ نیشتووە، گەڕاونەتەوە سەر جەوهەر و بنچینەی سیاسی خۆیان و دیفاع لە فۆرمە نوێیەکانی ستەم و سەرەڕۆیی دەکەن.

چوارەمجیایی دین لە دەوڵەت، خواستێک لە قووڵایی کۆمەڵگاوە، نەک دیارییەک لە سەرەوە.

 

شۆڕشی ڕێبەندان شۆڕشێک بوو کە بە  بەهێزبوونی فاشیزمی ئایینی، دەسەڵاتێکی ئایینی لەڕادەبەدەر توندڕەوی بەسەر دەوڵەتدا سەپاندن. دەسەڵاتی ئایین بەجۆرێک لەگەڵ سەرجەم  پێکهاتەکانی دەسەڵات ئاوێتە بووە کە هیچ شتێک لەمڕۆدا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەم ئاوێتە بوونە ئیمکانی شرۆڤەکردنی نییە. هەژموون و دەسەڵاتی ئاخووند و ڕوانگە ئایینییەکان لە تەواوی پێکهاتەکانی دەسەڵات، لە هەڵبژاردنەکان و هەروەها لە پەروەردە و فەرهەنگ و هونەر و تەنانەت تەندروستی کۆمەڵگاش دا هێندە پەرەی سەندووە کە زۆر بە دژواری دەتوانرێت ئایین و دەوڵەت لێک جیا بکرێنەوە. واقیعییەت ئەوەیە کە ئێمە تەنانەت لە سەردەمی شۆڕشی مەشرووتەشدا شاهیدی سیکۆلاریزم و جیایی دین لە دەوڵەت نەبووین. لە یاسای بنەڕەتی مەشرووتییەتدا، شا پەرەپێدەر و جێبەجێکاری ئایینی فەرمی وڵات، واتە شیعەی دوانزە ئیمام بووە. هەوڵەکانی ڕەزاشاش بۆ لابردنی حیجاب، ڕێکارێکی نادێموکراتیک و سەرکوتگەرانە بوو بەمەبەستی سەپاندنی جۆرێک لە جل و بەرگی ئیجباری و لە ئاکامدا پێشێلکردنی ئازادی جلوبەرگ. بەڵام ئێستا لە ئاکامی گەشەکردن و پەرەسەندنی ئاخێزی شۆڕشگێڕانە لە قوڵایی کۆمەڵگادا، شاهیدی مەیل و ڕەوتێکی زۆر بەهێزین بۆ جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت. ئەم ڕەوتە بەهێزە هەوڵێکە لە قوڵایی کۆمەڵگاوە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی ئایین و کەسانی ئایینی لەناو دەوڵەت و پەروەردە و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا. بە واتایەکی تر لە وڵاتێکدا کە زۆرینەی خەڵکەکەی ئاییندارن، لە حکوومەتێکدا کە ماوەی چل و شەش ساڵە دام و دەزگاکانی پڕوپاگەندەی ڕێژیم دیفاعی لە ئاوێتەبوونی ئایین و دەوڵەت کردووە، لە وڵاتێکدا کە دەیان ناوەند و دامەزراوەی حکوومی، لە هەوڵی سەپاندنی بیر و باوەڕی ئایینی بەسەر ژیانی خەڵکدان، لە قووڵایی کۆمەڵگادا شاهیدی گەشەکردن و پەرەسەندنی سیکۆلاریزمێکی گەلێک پێشکەوتنخواز و ئینسانین. ئێستا ئیتر لەبەرکردنی جلوبەرگی دڵخواز، وردە وردە خەریکە دەبێتە بابەتێکی ئاسایی و جێگیر لە کۆمەڵگا و لەناو بنەماڵەکاندا، ئێستا ئیتر تەنانەت دایک و باوکەکانیش ناتوانن بۆ منداڵەکانیان دیاری بکەن کە ئایینیان هەبێت یان نەبێت و بەگوێرەی ڕێوشوێنە ئایینییەکان هەڵسوکەوت بکەن. مرۆڤەکان وردە وردە ڕێز لە بیروباوەڕ و بۆچوونەکانی یەکتر دەگرن و ئەمەش ڕەنگدانەوەی فەرهەنگێکی مۆدێرن و پێشکەوتنخوازانەی ژیانی ئاسایی و دوورکەوتنەوە لە کاریگەرییەکانی ئایین و خوڕافاتی ئایینی، لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگایە. ئەمسێکولاریزمەپێشکەوتنخوازەلەخوارەوە،

یەکێکە لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئێستای کۆمەڵانی خەڵکی ئێران.

پێنجەمیەکگرتوویی دڵخوازانە، هەوێنی بەهێزبوونی نەتەوەکانی ئێران

 

ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەییە. هەربۆیە نەتەوەکانی ئێران بە فرەچەشنی فەرهەنگی خۆیان، سیمایەکی تایبەتیان بە ڕەنگاوڕەنگی نەتەوەکانی ئێران بەخشیوە. بەڵام مافی نەتەوەکانی ئێران و مافی یەکسانی ئەوان لە سەردەمی دەسەڵاتی پەهلەویدا، لەگەڵ گرنگی پێنەدران و سەرکوتی توندوتیژ بەرەوڕوو بۆتەوە. هەر بۆیە لە شۆڕشی ڕێبەنداندا دەرفەتێکی مێژوویی بۆ نەتەوەکانی ئیران پێشهات تا بە خۆڕێکخستن و گەڵاڵە کردنی دروشم و  داواکارییەکانیان، خوازیاری مافی یەکسان و مافی هاووڵاتیبوونی خۆیان بن. ڕۆڵی حیزب و لایەنە سیاسییەکان لە کوردستان، شۆڕاکانی تورکمان سەحرا، ئەنجومەنی فەرهەنگی خەڵکی عەرەب و خۆڕێکخستنی لاوانی بەلووچ لە ڕێکخراوە چەپ و پێشکەوتنخوازەکاندا، لەم تامەزرۆیی گەیشتن بە دادپەروەری و یەکسانییەوە سەرچاوەی دەگرت. واقیعییەت ئەوەیە کە لەو سەردەمەدا زۆربەی هێزە چەپەکان لە نێو نەتەوە ستەملێکراوەکاندا، خاوەن نفووز و کاریگەرییەکی بەرچاو بوون. چونکە ئەوان باوەڕیان بە یەکگرتوویی دڵخوازانەی نەتەوەکان هەبووە لەسەر بنەمای مافی چارەنووسی جەماوەر و لە پێناویدا خەباتیان کردبوو. بەڵام ئەم داواکارییە ڕەوایەی نەتەوە ستەملێکراوەکان لەگەڵ سەرکوتی بێبەزەییانە و دڕندانەی دەسەڵاتی فاشیستی بەرەوڕوو بووەوە و زۆرێک لە لاوانی کورد و تورکمان و عەرەب و بەلووچ، لەسێدارە دران. بە درێژایی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، ئەم سەرکوت و توندوتیژییە بەوپەڕی دڕندەییەوە بەردەوام بووە، لەمڕووەوە بێهۆ نییە کە بە دروست باس لە سێکوچکەی لەخوێن گەوزاوی کوردستانخوزستانبەلووچستان دەکەین. حزوور و بەشداری نەتەوە ستەملێکراوەکان لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژیناشدا بە ڕوونی بەرچاو دەکەوێت. کوردستانی قارەمان و شاری سەقز بوو بە چاوگەی هاتنەئارای دروشمی جوان و سەرنجڕاکێشی ژن، ژیان، ئازادی، دروشمێکی کە بۆتە داواکاری و ئاڵای سەرەکی ئەو شۆڕشەی ئێستا. بەڵام ئەمجارە خەباتی نەتەوە ستەملێکراوەکان، لە ئاوێتەبوونێکی زۆر سەرنجڕاکێش لەگەڵ خەباتی سەرتاسەری جەماوەر بەهرەمەندە. خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان، هاوکات لەگەڵ خەباتی سەرتاسەری لە لایەک و خۆپیشاندان و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی هەینی لە زاهیدان بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو، ئاستی ئەو هاوپشتی و هاوخەباتییە کەم وێنەیە نیشان دەدات. بەرزکردنەوەی دروشمیکوردستان چاو و چرای ئێرانگوزارشت لە قوڵایی ئەو هاوپشتی و دەستکەوتە دەکات کە لەسەر بەستێنی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا سەری هەڵداوە. ئەوە تەنیا هێزە ڕاست و ناسیۆنالیستە توندڕەوەکانن کە بە بیانووییەکپارچەیی خاکی ئێرانهەوڵ دەدەن کە مۆرکی جوداخوازی لە خەباتی ڕەوا و مافخوازانەی نەتەوە پێکهێنەرەکانی ئێران بدەن. تۆمەتێکی کە هیچ بە خەباتی نەتەوەیی گەلانی ئێران ڕەوا نییە. پێویستە جەخت لەوە بکەینەوە کە یەکێک لە مەرجە گرینگەکانی گەیشتن بە ئازادی لە ئێران، بریتییە لە نەهێشتنی هەڵاواردنی نەتەوەیی، کە ئەمەش لە بەشداریکردنی سەرجەم نەتەوەکان لە بەڕێوەبردنی وڵات لە پێکهاتەیەکدا ڕەنگ دەداتەوە کە بەهێزبوونی یەکگرتوویی دڵخوازانەی نەتەوەکانی وڵات گەرەنتی بکات.

شەشەمڕێکخراوبوون تایبەتمەندی سەرەکیی شۆڕشی هاوچەرخ و دێموکراسی بەستێنی پێویستییەتی

شۆڕشی ڕێبەندان شۆڕشێکی جەماوەری و گەلێک بەربڵاو بوو. به پێی هێندێک لە سەرچاوە کۆمەڵایەتییەکان نزیکەی ٩ بۆ ١١ لەسەدی خەڵکی ئێران لەو شۆڕشەدا بەشدارییان کرد. بەڵام ئەم شۆڕشە لە ئیمکانی خۆڕێکخستن بەهرەمەند نەبوو. لەو شۆڕشەدا ئێمە  شاهیدی پێکهاتنی ڕێکخراوە جەماوەریەکان لە خوارەوە نەبووین. لەمڕووەوە ڕەوتی ئایینی لە ڕێگەی ڕێکخستنی سەرتاسەری خۆیانەوە توانییان دەست بەسەر جومگە سەرەکییەکانی شۆڕشدا بگرن و بە پێکهێنانی ئۆرگانە سەرکوتگەرەکانی خۆیان، شۆڕشەکە تێک بشکێنن. بەڵام کۆمەڵگایەکی بەبێ ڕێکخراوە و کاری خۆڕێکخستن، لە بەرامبەر ئەم ئۆرگانە سەرکوتگەرانەدا توانایی بەرگریکردن لەخۆیان نەبوو. تەنانەت هێزە چەپەکانیش کە هەر زوو بوون بە هێزێکی سەرتاسەری، نەیانتوانی بابەتی ڕێکخستنی جەماوەری بکەن بە فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە. نە کرێکاران، نە زەحمەتکێشانی تر و نە تەنانەت ژنان و لاوان و هتد، نەیانتوانی لە ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکانی پێکهاتوو لە خوارەوە، بەهرەمەند بن. چەپەکانی ئەو سەردەمە گرنگییەکی ئەوتۆیان بە پرسی دێموکراسیی لە کۆمەڵگادا بۆ ڕێکخراوبوونی کرێکاران و زەحمەتکێشان نەدا. ئەزموونی شۆڕشی ڕێبەندان دەریخست کە لە غیابی دێموکراسی و لەژێر دەسەڵاتی ستەمی فاشیستیدا، بوارەکانی خۆڕێکخستن لە نێو کرێکاران و زەحمەتکێشاندا زۆر بەرتەسک دەبێتەوە. لە ئاکامدا جەماوەری ناڕێکخراو و بێ ڕێکخراوە، لە پڕۆسەی هاتنەئارای شۆڕشێکی خێرا و بروسکەئاسادا بە ڕێبەرایەتی هێزێکی فاشیستی ڕێکخراو، لە توانایی بەرگریکردن لە شۆڕشەکەیان بێبەش بوون. بەڵام لەم شۆڕشەی ئەمڕۆدا کە لەسەر بەستێنی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەشێنەیی و هەنگاو بە هەنگاو لە نێوان جەماوەر و دەسەڵاتدا ڕوودەدات، خەڵک دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخساوە کە وردە وردە ڕێکخراوەکانی خۆیان پێکبهێنن و سەندیکاکانی مامۆستایان، کرێکاران، پەرستاران و ڕێکخراوەکانی خانەنشینان، ڕۆڵی ڕێکخەری خۆیان بگێڕن. ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری ژینگە، داکۆکیکاری مافی ژنان، مافی زیندانیان و بنەماڵەی دادخوازان، بەردەوام خەریکن خۆیان ڕێکدەخەن و بازنەی ڕێکخستنەکەیان بەرینتر دەکەنەوە. ئێستا شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ڕەوتی بەرەوپێشچوونی خۆیدا پشت پشتبەستووە بە ڕێکخستنە جەماوەرییەکان. ئەمە یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی شۆڕشی ئێستا. ئەم فۆرمە لە خۆڕێکخستن و ڕێکخراوبوون لە دوای کودەتای ٢٨ی پووشپەڕی ١٣٣٢ەوە، لە ئێران بێ وێنەیە. ئێستا ئەو هێزانەی کە بەشداری خەباتی چینایەتی و خەباتی ئازادیخوازانەن، بە باشی لەوە تێگەیشتوون که بەبێ ڕێکخراوە و کاری ڕێکخستن ناتوانرێت دەستکەوتەکانی شۆڕشێکی جەماوەری بپارێزرێت. لەسەر بەستێنی ئەم دۆخە، چەپی کۆمەڵگا دەبێ بتوانێت بەوپەڕی هێزەوە هەم بەرگری لە ڕێکخستنی جەماوەری بکات، هەم لەسەر پێویستی دێموکراسی بۆ ڕێکخراوبوونی جەماوەر لەخوارەوە، جەخت بکاتەوە و هەم بتوانێت بە ڕێکخستنەوەی سەرلەنوێی خۆی، بەرەو کاری ڕێکخستنی حیزبی و پێکهێنانی جەمسەرێکی سۆسیالیستی بەهێز، هەنگاو هەڵبگرێت. کەشی شۆڕشگێڕانەی کۆمەڵگا و ئامادەکاری و پێشڕەوییەکانی بزووتنەوەی جەماوەری، ئیمکان و دەرفەتێکی زۆری بۆ وانە وەرگرتنی هێزە چەپەکان، ڕەخساندووە.

  حەوتەمپرسی پارێزگاری لە ژینگە، بکەین بە داواکارییەکی گشتی

 

پرسیژینگەلەشۆڕشیڕابردووداگرنگییەکیئەوتۆینەبوو. ئەو شۆڕشە کە بەهۆی بەدەسەڵات گەیشتنی فاشیزمی ئایینی، زۆر زوو لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەوە، لە بنەڕەتدا هیچ بایەخێکی بە ژینگەی وڵات نەدا. ئەم دەسەڵاتە لە درێژەی خۆیدا، بەهۆیدژایەتیکردنێکی کوێرکوێرانە و بێ ئاکام لەگەڵ ئیمپریالیزم، زەمینەی بەربڵاوترین گەمارۆی بۆ سەر وڵات خۆشکرد. بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەمارۆ بەربڵاوەکان، خۆبژێوی ئابووری لە هەموو بوارەکاندا و لەسەر بنەمای پشتبەستن بە شێوازێک لە کشتوکاڵی تەقلیدی، خرایە دەستووری کارەوە. دەرئەنجامی ئەم سیاسەتە وێرانکەرە، بریتی بوو لە بەکارهێنانی لەسەدا ٩٥ی ئاوی ژێر زەوی وڵات لە ڕێگەی هەڵکەندنی بیرەکانەوە، دروستکردنی بێ بەرنامە و بەردەوامی بەنداو و وشک کردنی تاڵاو و ڕووبارەکان و هەروەها لەناوبردنی دوو لەسەر سێی دارستانەکانی وڵات و ڕۆچوونی زەوی و زار لە زۆر ناوچە و پارێزگاندا. جگە لە هەمووی ئەمانە، داوی گەمارۆکان بووە هۆی لەکارکەوتنی ناوەندە پیشەسازییەکان، ئەمەش وایکردووە کە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ڕووبکەنە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد و نائەمن و پیسبوونی هەوا بکەن بە ڕووداوێکی ئاسایی ڕۆژانە. لەمڕووەوە هەوای پیسی شارە گەورەکان و تۆز و خۆڵ و گردیلەکانی سەرچاوەگرتوو لە وشکبوونی دەریاچە و تاڵاوەکان و هەروەها دروستبوونی لافاو لە ئاکامی لەناوچوونی دارستان و لێرەوارەکان، بووەتە کێشەیەکی جددی لە سەرانسەری وڵات. هەربۆیە ئێستا دروشم و داواکاری پاراستنی ژینگە بۆتە یەکێک لە داواکارییە بنەڕەتییەکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و ئازادیخوازەکان. واقیعییەت ئەوەیە وڵاتێک کە خەڵکەکەی بەهۆی کەمی ئاوەوە داهێنەری دروستکردنی کەناڵ و ڕێڕەوەکانی ئاو بوون و بەڕێوەبردنی ئاویش یەکێکە لە دەستکەوتەکانی شارستانیەتی ئەو خەڵکە، ئێستا خۆی لە لێواری داڕماندا هەست پێدەکات. هەر ئەم هەستەیە کە وردە وردە بووەتە پرس و خواستێکی گشتی و پاراستنی ژینگەی کردووەتە یەکێک لە سەرەکیترین داواکارییە گشتیەکان. بوونی بە هەزاران ڕێکخراوی ژینگەپارێز، بەیانگەری ئەم پێویستییە بەردەوام ڕوو لە پەرەسەندنەیە. ئەمڕۆ بەرگریکردن لە ژینگە شانبەشانی داواکارییە چینایەتی و مەدەنی و ئازادیخوازیەکان، بووەتە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی جەماوەر. ئەم ئاستە بەرزەی وشیاری سەبارەت بە بەرگریکردن لە ژینگە، مژدەبەخشی داهاتوویەکی گەشە بۆ ژینگە و شوێنی نیشتەجێبوونی دانیشتووانی ئێران. لەم نێوەندەدا، پێویستە هێزە چەپەکان ئاڵاهەڵگری بەرگریکردن لە ژینگە و ئیکۆسیستەمی وڵات بن.

 

هەشتەمشۆڕشی کۆمەڵایەتی، لە بەرنامەی کاردایە

 

لەشۆڕشیڕێبەندانی١٣٥٧دا،پرسیدادپەروەریبەشێوەیەکیلێڵوناڕوونبەیاندەکرا. بۆچوونێک هەبوو کە پێیوابوو بە دەوڵەتی کردنی ئابووری، دەتوانێت ڕێگەیەک بێت بۆ گەشەکردنی دادپەروەری. لەمڕووەوە هەم بەشێک لە کاربەدەستانی ناو دەسەڵات و هەم هەندێک لە هێزە چەپەکان، بیرۆکەی بە دەوڵەتی کردنی ئابوورییان هێنا گۆڕێ. بەڵام واقیعییەت ئەوەیە کە ئاکامی بە دەوڵەتی کردنی ئابووری وڵات، نەک هەر نەبووە هۆی گەشەکردنی دادپەروەری، بەڵکوو بووە هۆی ڕانتخۆری و گەندەڵی و تاڵانوبڕۆی بەربڵاو، کە دەرئەنجامەکانی لە داڕمانی ئابووری ئێستای ئێراندا بە ئاشکرا بەرچاو دەکەوێت. ئێستا ٦٥٪ی ئابووری وڵات لە دەست دامودەزگاکانی ژێر چاوەدێری ڕێبەری ڕێژیمدایە. ئاکامی ئەم بە دەوڵەتی بوونە، بریتی بووە لە پەرەسەندنی هەژاری، بەجۆرێک کە ئێستا ٣٠ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و ٦٠ لەسەدیان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان، پێویستیان بە یارمەتی هەیە. بەڵام دروشمی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گشتگیر و هەمەلایەنەکە وردەکارییەکانی لە بزووتنەوە داواکاری تەوەرەکانی ساڵانی ڕابردوودا خراوەتەڕوو، دروشمێکە کە پێویستە هەنگاو بە هەنگاو لەناو چین و توێژە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکاندا بانگەشەی بۆ بکرێت. ئێستا، بەشێکی بەربڵاوتر لە جەماوەری ناڕازی، دەرک بەوە دەکەن کە بەهرەمەند بوون لە مافی خوێندن و بێهداشت و دەرمانی بێبەرامبەر و شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو، کاری گونجاو و لانیکەمەکانی ژیانێکی ئینسانی، مافێکی ڕەوای خۆیانە و ئەرکی دەوڵەتە کە دەبێ ئەو مافانە بەبێ جیاوازی بۆ سەرجەم دانیشتوانی وڵات دابین بکات. لەسەر بەستێنی ئەم کەشوهەوا جەماوەریە، هەوڵدان بۆ پەرەپێدان و گشتگیر کردنی دروشمیدابینکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە و گشتگیرلەلایەن هێزە چەپەکانەوە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ جێگیرکردن و قووڵکردنەوەی هەرچی زیاتری بیرۆکەی دادپەروەری لە نێو جەماوەردا. ئێستا خەڵک چیتر گرنگی بە دروشمی بێناوەرۆک و فریوکارانە نادەن سەبارەت بە دادپەروەری. ئەوان خوازیاری سیستەم و ڕێکارێکن کە بە شێوەیەکی یاسایی ئەم دادپەروەرییە لە سیستەمی ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتدا جێگیر بکات. ئاشکرایە کە ئەم بابەتەش بەبێ ڕێکخستنەوەی دێموکراتیکی ئابووری کۆمەڵگا لە دوای ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، دەستەبەر نابێت. بەڵام هەوڵدان بۆ گشتگیر کردنی ئەم دروشم و داواکارییە، دەبێتە هۆی ئەوەی لێکنزیکبوونەوەی بەشە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە بستێنێت. ئەم دروشمە دەتوانێت کرێکارانی لەسەرکار و بێکار، خانەنشینان و کەسانی پەراوێزنشین بەیەکەوە گرێبدات و  لەدەوری خواستێکی هاوبەش کۆیان بکاتەوە. لە لایەکی ترەوە ئەم دروشمە دەتوانێ سەرجەم هێزە ئۆپۆزسیۆنە ڕاست و لایەنگرەکانی سەرمایە، لەناو خەڵکدا ڕیسوا بکات و بێبەشیان بکات لە کاریگەریکردنەسەر ڕەوتی ئەو شۆڕشەی کە خەریکە ئاراستەیەکی کۆمەڵایەتی بەخۆیەوە دەگرێت. ئەمە ئەرکێکە کە پێویستە سەرجەم هێزە چەپەکان لەو پێناوەدا هەوڵ بدەن کە کۆمەڵانی خەڵک لە ئاستێکی بەربڵاوتردا ڕێکبخەن. ئێستا ئەگەر دروشمیدەستەبەری کۆمەڵایەتی گشتگیر و هەمەلایەنەوردە وردە ببێت بە دروشمی سەرەکی جەماوەر، خەڵک دەتوانن هەنگاوێکی گرنگ بنێن بەرەو دامەزراندنی یەکسانی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە، ئەڵبەتە مەرجی بەردەوام مانەوەی، بەندە بە ڕووخانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتیکی لە خوارەوە، کە لەسەر بنەمای ڕێکخستنەوەی دێموکراتیکی ئابووری کۆمەڵگا، کۆمەڵگایەک بنیات بنێت کە تێیدا ئازادی و یەکسانی و خۆشبژێویی گشتی مسۆگەر بێت و گەشە و بەرەوپێشچوونی ئازادانەی هەر تاکێک، مەرجی گەشە و بەرەوپێشچوونی هەمووان بێت.

بڕووخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر )

شەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣/  ٨ی فێوریەی ٢٠٢٥

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net