12
“توماج ساڵحی” هونەرمەند و بەندکراوی پێشوو، بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە ماڵپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕایگەیان کە دۆسیەیەکی نوێی بۆ ساز کراوە.
ناوبراو کە ماوەیەکی زۆر نییە لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان ئازاد کراوە، ڕایگەیاندووە ناوەندە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی دۆسیەیەکی نوێیان بۆ ساز کردووە و بۆ ڕێکەوتی ٣٠ ڕێبەندان بانگهێشتی دادگا کراوە، بەڵام هێشتا تۆمەتەکانی بۆ ڕوون نەکراوەتەوە.