په‌نجا و پێنجه‌مین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌” له‌ ٣٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، په‌نجا و پێنجه‌مین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌له‌ ٣٥ به‌ندیخانه‌ی ئێراندا به‌ ڕێوه‌ چوو و مانگرتووان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوانی به‌شداربووی هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌یان به‌ سه‌رپژمان سوڵتانیبه‌ندكراوی سیاسی، به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی حوكمی ئێعدامیپه‌خشان عه‌زیزیبوون. مانگرتووانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا زۆرتر له‌ ١٠٢١ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیدا له‌ سێداره‌ دراون، كه‌ ئه‌مه‌ نیشانده‌ری به‌كارهێنانی حوكمی ئێعدام له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ بۆ کپ کردنی ده‌نگی كه‌سانی ناڕازییه‌. شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ كه‌ دژ به‌ حوكمی سێداره‌ له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیدا ڕاوه‌ستاون، له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراون. به‌شداربووانی هه‌ڵمه‌تیسێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌له‌ ٣٥ به‌ندیخانه‌ی ڕژیمدا مانیان له‌ خواردن گرت و داوایان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر به‌ندكراواندا بێده‌نگ نه‌مێنن و دژ به‌ سیستمی كوشتاری كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستن.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net