8
به پێی ئه‌و ڕاپۆرت و وێنانه به ده‌ست ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له “كانی دینار“، به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ساڵیادی ئاشكرابوونی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و نوسینی درووشمی “به‌ڕێزه یادی كاك محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی“، “پیرۆزه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه“، “بژی شۆڕشی ژینا” و “بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” له سه‌ر دیواره‌كان، هاتنه پێشه‌وه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له كوردستان و ئێران پیرۆز كرد.