به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوتابیانی گیانبه‌ختكردوو له‌ كرمان

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كچانی قوتابی كرمان له‌ به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌ی تیزهووشان كه‌ شه‌ش كه‌س له‌ قوتابییه‌كانی له‌ ڕووداوی هاتووچۆ بوونه‌ته‌ قوربانی چالاكییان ئه‌نجام داوه‌.

 قوتابی به‌ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، داگیرسانی مۆم و به‌ڕێوه‌بردنی پڕفۆڕمه‌نسی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌یتیزهووشان، ڕێزیان له‌ یادی شه‌ش قوتابی گیانبه‌ختكردوو گرتووه‌. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئۆتوبووسی هه‌ڵگری قوتابیانی مه‌دره‌سه‌یتیزهووشانله‌ كاتی ڕۆیشتن بۆ مه‌راسیمی حكوومه‌تیڕاهیانی نوورله‌ جاده‌ی سیرجان بۆ كرمان وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه‌، شه‌ش قوتابی كچ گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یان قوتابی دیكه‌ بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net