10
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٨ شارومه‌ندی كورد له شاری مانیسا و ڕۆژنامه‌وانێك له شاری ڕه‌حا به ناوی سامی یێلدیز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، پۆلیسی توركیا و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته له شاری مانیسا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ١٨ ئه‌ندامی حیزبی ده‌م پارتیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سامی یێلدیز ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی شاری ڕه‌حا به فه‌رمانی دادستانی ئه‌و وڵاته به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراوه.