به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری كرماشان له ئاست پیسكردنی به‌رده‌وامی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه بوون.
به وته‌ی جێگری ڕێكخراوی ژینگه‌ی كرماشان، ئه‌و پارێزگایه ٨٧ یه‌كه‌ی سه‌نعه‌تی پیسكه‌ری كه‌ش و هه‌وای هه‌یه و له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣وه تا به ئه‌مڕۆ، ته‌نیا ٥٨ ڕۆژ هه‌وای پاك له شاری كرماشان تۆمار كراوه. پیسبوونی هه‌وا له حاڵێكدایه كه به‌پێی ئاماره حكوومه‌تیه‌كان، ساڵانه نزیك به سه‌د هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسی كه‌ش و هه‌وا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بن و گرانی ده‌رمان بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران شارومه‌ندی ئێرانی. ڕۆژی ڕابردوو، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمانی ڕژیم له ئاست وه‌لانانی ئه‌رزی ته‌رجیحی و ئه‌رزی نیمایی هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دا و ڕایانگه‌یاند: وه‌لانانی ئه‌و دوو ئه‌رزه ده‌وڵه‌تییه ده‌بێته هۆی گرانی كه‌ڕه‌سته‌ی پزیشكی و ده‌رمان و گیانی ملیۆنان كه‌س ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.