كوژران و برینداربوونی سێ ئه‌ندامی خێزانێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ڕیگان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٣ ڕێبه‌ندان، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شارستانی ڕیگان ئۆتومبێلی خێزانێكی به‌لووچیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به‌ ناویبێهزاد ڕه‌شیدیهاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆشك و زاوایه‌كی به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، بێهزاد گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و زاوا و خۆشكه‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net