5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “محه‌ممه‌د قاسم هاشمی” خانه‌نشینكراوی فه‌رهه‌نگی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو به بۆنه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوان و ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدایه، به‌ڵام له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.