گواستنه‌وه‌ی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی مه‌هاباد بۆ زیندانی ورمێ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢ مانگه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزران.

ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ ناوه‌كانیجه‌لال سه‌ده‌فیوقادر خه‌رامان فه‌ر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا ناوبراوان له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون و تا ئێستاش زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ خراونه‌ته‌ پاڵیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net