گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ هۆی بێبه‌شكردنیان له‌ ده‌رمان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانیدێهده‌شتولاجێوه‌ردیئیرانشه‌هر، به‌ هۆی بێبه‌شكردنیان له‌ ده‌رمان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناویحه‌سه‌ن مه‌یدانیته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌یلاجێوه‌ردیئیرانشه‌هردا، تووشی نه‌خۆشی ببوو، به‌ هۆی سه‌ختی نه‌خۆشیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها بێبه‌شكردنی له‌ ده‌رمان گیانی له‌ ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ باره‌ها به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرابوو. هه‌روه‌ها شارۆ‌مه‌ندێكی لۆڕ به‌ ناویعه‌بدوڵڵا ئه‌كبه‌ری فه‌رته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خێزاندار له‌ زیندانیدێهده‌شتكه‌ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ببوو، به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به‌ دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوان و نه‌دانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net