16
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ماوه‌ی به‌ندكرانی سالار شه‌مس بورهان، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مهاباد درێژ كراوه‌ته‌وه و هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه.
سالار شه‌مس بورهان، ده‌رچووی بواری كۆمه‌ڵناسی و خه‌ڵكی گوندی “كولیجه“ی سه‌ر به شاری مهاباده و ڕۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه