19
پێش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی تاران له به‌رده‌م كتێبخانه دا كۆبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌منیه‌تی كردنی زانكۆ نیشان دا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارێكی خه‌ڵكی خۆراسانی جنووبی به ناوی ئه‌میرمحه‌ممه‌د خالقی، له نزیك خوابگای زانكۆ له‌لایه‌ن دوو باجگیرهوه درایه به‌ر زه‌ربه‌ی چه‌قۆ و گیانی له‌ده‌ست دا. كوژرانی ئه‌و خوێندكاره بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خوێندكارانی زانكۆی تاران و ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه خوێندكاران دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت كۆبوونه‌وه. خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌رانی حه‌راسه‌ت و لیباس شه‌خسی تێكهه‌ڵچوون و دوو كه‌سیان بریندار بوون.