15
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی گوندی “زراقۆلی” سه‌ر به شارستان ڕامهۆرمۆز، دژ به ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ئیداره‌ی ئه‌وقاف به سه‌ر زه‌وییه‌كانیاندا له به‌ر‌ده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌دا كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتوانی ئه‌و گونده ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌نیا ڕێگای دابین كردنی ژیانیان ئه‌و زه‌وییه كه‌شاوه‌رزیانه‌ن كه ئیداره‌ی ئه‌وقاف ده‌یه‌وێت بۆ بنیات نانی ویلای گه‌شتیاری ده‌ستی به‌سه‌ریدا بگرێت. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند كه خوازیاری ڕاده‌ست كردنی زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كیان به ئیداره‌ی ئه‌وقاف نین، به‌ڵام ئه‌و ئیداره‌یه ده‌یه‌وێت به پێچه‌وانه‌ی یاسا ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیاندا بگرێت.