كانوونی نووسه‌رانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو له كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند: گه‌ردوونه‌ی وه‌حشه‌ت و نه‌فره‌ت ڕابگرن و چی تر كه‌س له سێداره مه‌ده‌ن.
نووسه‌رانی ئێران له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به ئه‌گه‌ری له‌سێدراره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، پژمان سوڵتانی، مه‌نووچێهر فه‌لاح، بێهرووز ئێحسانی و مێهدی حه‌سه‌نی كرد و ڕایانگه‌یاند: ڕه‌وه‌ندی دادگاییكردنی ئه‌و به‌ندكراوانه ناڕوون و نادادپه‌روه‌رانه بووه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پاێزه‌ر بێبه‌ش بوون، به‌و بۆنه‌وه حوكمه‌كانیان نایاساییه و ئه‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه. كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنیه‌وه په‌تی سێداره‌ی وه‌كوو ئامرازێك بۆ سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگا به‌كار هێناوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستی هێناوه و كۆمه‌ڵگا وشیارتر بووه و بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی درێژه‌ی به خه‌بات داوه.