10
كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی درووستكردنی كۆگای نه‌وتی به‌نده‌ر جاسك، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، ٥٠٠ كرێكاری په‌یمانی له‌و پڕۆژه‌یه كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وته‌ی شیركه‌ت خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.