13
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها دژ به ناكارامه‌یی ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بوون.