7
كیانووش چراغی شارومه‌ندی ئازادیخواز و دانیشتووی شارستانی دێهلۆڕان وێڕای هه‌بوونی پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی، پاش هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
كیانووش چراغی ئه‌ندازیاری كامپیۆته‌ر و كارمه‌ندی پێشووی ته‌ئمیین ئیجیتماعی، پاش له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستی له كار كێشا و خانه‌نشین بوو. ناوبراو له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. ئه‌و شارومه‌نده ئازادیخوازه وێڕای ئازادی به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی، به بیانووی بڵاوكردنی ئیبلاغیه‌ی دادگا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.