ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیمام عه‌لی” له شاری كه‌ره‌ج، پێنه‌دانی ئیزافه‌كاری و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام عه‌لی له ئاست خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو و به به‌ڵێنی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر دواخوازییه‌كانیان، كۆتاییان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هێنابوو. به‌ڵام دیسان به‌ڵێنی به‌رپرسان وه‌دینه‌هاتووه و ناڕازیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان كۆبوونهوهته. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.