ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “ئه‌یوب ڕه‌نجبه‌ری” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و بۆ ماوه‌ی ٦ كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی سپای سه‌قز، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه كه له سه‌ری دۆسیه ساز ئه‌كه‌ن و سه‌باره‌ت به چالاكیه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه. هه‌روه‌ها “ئه‌یوب” قه‌ده خه‌كراوه كه له شاری سه‌قز بڕواته ده‌ره‌وه و هاتووچووی شاره‌كانی دیكه و ته‌نانه‌ت گونده‌كانی سه‌قز بكات. جێگای ئاماژه‌یه پێشووتر به هۆی چالاكی ژینگه‌یی له لایه‌ن ئه‌یوب ڕه‌نجبه‌ریه‌وه، ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی كۆماری ئیسلامی حوكمی زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو و ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌ی سه‌قزدا تێپه‌ڕ كردبوو.