11
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” چالاكی سنفی موعه‌لیمان، دوای تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ٦ مانگ به‌ندكرانه‌كه‌ی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، كاتێك به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی موعه‌لیمان دژ به ژاراوی كردنی قوتابیاندا ده‌كرد، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی زۆرتر له دوو مانگ له زیندانی ئێڤین‌دا ڕاگیرا. ئه‌و چالاكه سنفییه له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شه‌هریاره‌وه به تۆمه‌تی “ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژ به ژاراویی بوونی قوتابیان“، حوكمی ٦ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.