ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی، دوو مه‌راسیم له شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌قز له‌لایه‌ن ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه چوو.
له شاری جوانڕۆ، ڕێوڕه‌سمێك به بۆنه‌ی ڕۆژی زمانی دایكی به‌ڕێوه چوو و تێدا منداڵانی چاوگه‌ش خه‌ڵات كران و سروودی خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه خوێندرا. له شاری سه‌قز، كۆڕێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن نووسه‌ران، شاعیران، هونه‌رمه‌ندان، كولتوورناسان، فێرخوازانی زمانی كوردی و مامۆستایانی ئه‌و بواره به‌ڕێوه چوو و بڕوانامه به فێرخوازانی زمانی كوردی به‌خشرا. له‌و مه‌راسیمه‌دا دكتۆر شه‌ماڵ ئیسماعیلپور له‌سه‌ر گرینگی زمانی دایكی و چۆنیه‌تی پاراستنی بۆ به‌شداربووان قسه و باسی كرد و له كۆتاییش دا ڕێز له یادی مامۆستای نه‌مر هه‌ژار موكریانی گیرا.