كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی ژن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات، سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ژنانی تێكۆشه‌ر و به‌ندكراوانی سیاسی هۆشداریان دا.
به‌شێك له واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بریتین له: ئاتێنا دائیمی، نازه‌نین زاغه‌ری، عالییه موته‌لیب زاده و یاسه‌مه‌ن ئاریانی و جه‌ختیان له‌سه‌ر، زه‌رووره‌تی ڕاگرتنی یه‌كڕیزی و وشیاری به‌رانبه‌ر به سیاسی سه‌ركوت و ناكۆكی نانه‌وه‌ی حكوومه‌ت كردووه‌ته‌وه. له‌و به‌یاننامه‌دا بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی وه‌كوو نیموونه‌یه‌كی باشی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و یه‌كسانی ناو براوه و دووپات كراوه كه، شۆڕشی ژینا سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به چالش كێشا و به هێزی ژیان، له به‌رانبه‌ر توندووتیژی سیستماتیكی حكوومه‌ت ڕاوه‌ستا. به‌و بۆنه‌وه ڕژیمی ئیسلامی له شۆڕشی ژینا ده‌ترسێت و هه‌وڵ ئه‌دات به‌ندكراوانی سیاسی بخاته ژێر گوشار و له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌وه، شێوازی پۆشینی جل و به‌رگ و به‌ده‌نی ژنان كۆنتڕۆڵ بكات.