ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت، شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووب بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و به ڕاختسنی سفره‌ی به‌تاڵ دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت كه له ساڵی ٩٢ی هه‌تاوی له سه‌نعه‌تی نه‌وت و گازی ئێران دامه‌زراون خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و په‌رداختی ئه‌و بڕه پاره‌یه بوون كه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه.