9
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، بێهیاران و په‌ره‌ستارانی شارستانی میناب دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
بێهیاران و په‌ره‌ستارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌كانی ئێران، دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی په‌ره‌ستاران ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت و ئه‌و په‌ره‌ستارانه‌ی خه‌ڵكی شارستانن و له تاران كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی گرانی كرێ خانوو له نێو ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌مێننه‌وه.