6
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی نه‌عیم عه‌بدی ته‌مه‌ن ٢٢ساڵ له زیندانی قوروه جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، نه‌عیم عه‌بدی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌یانی یه‌كشه‌ممه سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه گه‌نجه له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا جێبه‌جێ كراوه و هه‌واڵه‌كه‌ی هێشتا له میدیاكانی ده‌زگای قه‌زایی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.