7
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، بڕیاره چوار به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تارانی گه‌وره، به ناوه‌كانی ئومید مهعرووفخانی، میلاد سولهیمانزاده، ئومید مهردمهیدانی قزلجه و میلاد ئه‌حمه‌دی به تۆمه‌تی كوشتنی پاسدارێك دادگایی بكرێن و مه‌ترسی لهسێداهردانیان له‌سه‌ره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار به‌ندكراوه به تۆمه‌تی كوشتنی سهرههنگێكی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شه‌قامی سه‌تارخان، تۆمه‌تبار كراون و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژ به یه‌كتر كراون.