7
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌ی فولادی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك خانه‌نشینكراوانی فولاد له ئیسفه‌هان، قائیمشار و ئه‌هواز له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. خانه‌نشینكراوانی فولاد به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.