7
بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی “محەممەد عەلی مێهرێگانفەر” و کچەکەی بە ناوی “هۆدا مێهرێگانفەر“، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ مانگ بە سەر دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ئەو دوو بەندکراوە سیاسیە ١ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری زەرقانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ “لایەنەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی” دەستبەسەر و پاش ٥٨ ڕۆژ لێپرسینەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە، ڕەوانەی بەندیخانەی “عادڵ ئاباد“ی شیراز کران. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو چالاکوانە لە کاتی دەستبەسەرکارانیان تا ئێستا لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.