8
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “سەکینە پەروانە” بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، بۆ ماوەی زۆرتر لە شەش مانگە لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە دەستبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی مەشهەد کرا. ئەو بەندکراوە سیاسیە بە هۆی چالاکییەکانی لە نێو زیندان پاش ساڵێک بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. سەرەڕای بەدواداچونەوەی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروو ئەو چالاکی سیاسیە، هێشتا مافی دەستڕاگەیشتنی بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندی گرتن لە گەڵ بنەماڵەکەی پێ نەدراوە.