5
به‌یانی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی بۆڕناكی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكاران: خاونكار به‌رده‌وام به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌دات و هێشتا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكاران به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی ئیزافه‌كاری، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها داویان كرد له دره‌مانی خۆرایی به‌هره‌مه‌ند بن و گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ستیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.