ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، به‌ندكراوانی سیاسی له ٣٧ زیندانی ئێران بۆ په‌نجاوحه‌وته‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان مانیان له خواردن گرت.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوێن په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون و له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری درێژه دان به خه‌بات دژ به حوكمی ئێعدام و زۆڵم و سیته‌می كۆماری ئیسلامی بوون. به وته‌ی به‌ندكراوانی مانگرتوو، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له ڕۆژانی یه‌ك و دووی مانگی ڕه‌شه‌مه، ١٧ شارومه‌ندی له سێداره داوه كه ده كه‌سیان له زیندانی قزلحه‌سار بوون. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ورمێ، ئێرانشار و دێهده‌شت به‌هۆی بێبه‌شكران له ده‌رمان گیانیان له‌ده‌ست داوه و كۆمه‌ڵگا نابێت له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه كۆنه‌په‌ره‌سته بێده‌نگ بمێنێت.