ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له پایانه و كۆگای سووته‌مه‌نی به‌نده‌ر ماهشههر بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، له دوایین كۆبوونه‌وه‌یان دا به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان دابوو، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان هه‌ڵ نه‌گرتووه و كرێكاران له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. كرێكاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ڕێگری له ده‌ستێوه‌ردانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له كاروباری شیركه‌ت، پێدانی ئیزافه‌كاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون.