هەڵسەنگاندنی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)
یەکەم: دەوڵەتی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی
فەرمانی جێبەجێکاری ترامپ و گەڕانەوەی سیاسەتی زۆرترین گوشار و دەنگۆی ناردنی نامەی ناوبراو بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کۆکردنەوەی دامەزراوەکانی وزەی ناوەکی، لەناوبردنی مووشەکەکان و وازهێنان لە چەکە باوەکان و هەروەها هەڵوەشانەوەی سپای قودس، لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە بە سیاسەتی تەسلیم کردنی ڕژێم و هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت. وەڵامی ترامپ بە نیشاندانی گڵۆپی سەوزی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و بە پشتگیری ڕێبەری ڕژێم بۆ وتووێژ، بریتی بوو لە سیاسەتی زۆرترین گوشار. ئەم سیاسەتەی ترامپ لەگەڵ کاردانەوەیەکی ڕوون و توندی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بووەوە. خامنەیی سەبارەت بە وتووێژ لەگەڵ ترامپ وتی “وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا، کارێکی ژیرانە، ئاقڵانە و شەرافەتمەندانە نییە و کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نابێت“. ئەم هەڵوێستەی ناوبراو کۆتایی بە ماوەیەک باس و خواس لەسەر وتووێژ هێنا. وتارەکانی مەسعوود پزشکیان لە تاران و وتاری عەباس عەراقچی لە هەمەدان لە ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان، بەپێی ئەو هەڵوێستە ئەنجام دران. وادیارە بەرپرسانی ڕژێم پەیڕەوەی لە سیاسەتێکی یەکگرتوو دەکەن بەرامبەر بە ئەمریکا و ئامانجی ترامپ بە تەسلیم کردنی کۆماری ئیسلامی هەڵدەسەنگێنن. کاردانەوەی بازاڕ بۆ ئەم بارودۆخە، بە تەواوی ڕوونە. دۆلار بە خێرایی نزیک بۆتەوە لە سنووری سەد هەزار تمەن.
گومان لەوەدا نییە کە شەڕ و کێشمەکێشی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا و هاوپەیمانانی، تەواو بە زیانی بەرژەوەندی چینی کرێکار و کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و ناوچەکەیە. هەروەک چۆن بەرتەسک بوونەوەی بازنەی گەمارۆ ئابوورییەکان، بارودۆخی کار و ژیانی بۆ کرێکاران و زۆربەی دانیشتوانی ئێران سەختتر کردووە، بەردەوامی کەش و هەوای شەڕیش، لە خزمەت بە ئەمنییەتی کردنی فەزای کۆمەڵگا و پەرەسەندنی سەرکوتدایە. لە بارودۆخێکی ئاوادا نابێت هیچ بەشێکی کۆمەڵگا لەبەر دژایەتی زۆر لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، یان بێ هیوابوون لە ڕەوتی بەرەوپێشچوونی خەبات و ناڕەزایەتییەکان لەپێناو ڕووخاندنی ئەم ڕژێمەدا، هیوا بە دەستێوەردانی ئیمپریالیستی ئەمریکا یان ئۆپۆزسیۆنە لایەنگرەکانی ببەستێت. چینی کرێکار و خەڵکی ستەمدیتووی ئێران دەبێت ئەوە بزانن کە بۆ کۆتایی هێنان بە کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەم کێشمەکێشانە، هیچ ڕێگایەک جگە لە پەرەپێدان بە خەبات و ناڕەزایەتییەكان بە مەبەستی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی و لەقاودانی ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی سیاسەتە ئیمپریالیستییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا و ئەو بەشە لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی بۆرژوازی کە هیوایان بە دەستێوەردانی ئەمریکا بەستووە، بوونی نییە.
دووەم: بەرتەسک بوونی مەودای مانۆڕی کۆماری ئیسلامی لە نێوان زلهێزەکانی جیهاندا
کەش و هەوای سیاسی، تەبلیغاتی و شەڕەنگێزانەی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، بابەتێک نییە تەنها لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا. لێرەدا پرسی وڵاتێکیش دێتە گۆڕێ کە لە ناوچەکەدا ڕۆڵ و پێگەیەکی تایبەتی هەیە. بەم هۆیەوە هەم بۆ چین و ڕووسیە، هەم بۆ ئورووپا و وڵاتانی عەرەبی، ئاراستەی ئەم بەرەنگاربوونەوەیە، گرنگییەکی تایبەتی دەبێت. لەم نێوەندەدا مەیدانی مانۆڕی کۆماری ئیسلامی بۆ کەڵک وەرگرتن لە کەلێنی نێوان زلهێزەکانی چین و ڕووسیە لەگەڵ ئەمریکا و هێزە ناوچەییەکان زۆر بەرتەسک بۆتەوە.
ڕوانگەی دیپلۆماسی چین سەبارەت بەم گرژییە، هێشتا زۆر ڕوون نییە. چین بەر لە دیاریکردنی هەڵوێستی خۆی لەم پەیوەندییەدا، چاوەڕێی ڕوونبوونەوەی پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ بەرژەوەندی و سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە بەرامبەر بە چین دەبێت. بەرژەوەندییەکانی چین لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا ئەوەندە گرنگە کە کەمکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ ئاسان دەکاتەوە.
– سیاسەتی ڕووسیە بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی پاش پەیوەندی تەلەفۆنی ترامپ لەگەڵ پووتین و دەستپێکی وتووێژەکانی ئەو دوو وڵاتە لە عەرەبستانی سعوودی، سەبارەت بە شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین، تووشی جۆرێک لە ئاڵۆزی و ناڕوونی بووە. وادیارە ئەمریکا بڕیاری خۆی لەم بارەیەوە داوە و تەنانەت بە پشت کردن لە هاوپەیمانە ئورووپاییەکانی، خوازیاری سازش و ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیە و خۆ دەربازکردن لە شەڕی ئۆکراین و هەڵگرتنی گەمارۆکان لە دژی ئابووری ڕووسیەیە. لەم حاڵەتەدا، چیتر بانکەکان و کۆمپانیاکانی ڕووسیە ناتوانن هۆکارێک بن بۆ دەربازبوون و دەورلێدانەوەی گەمارۆکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە و وەها بارودۆخێک هەلومەرجەکە بۆ کۆماری ئیسلامی دژوارتر دەکات. ئەگەرچی ستراتێژی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیە ڕەهەندێکی بەرفراوانتری هەیە و لە بنەڕەتدا بە ئامانجی دوورخستنەوەی ڕووسیە لە هاوپەیمانی لەگەڵ چین بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕوون نییە کە لە بەرامبەر ئەو دەستکەوتانەی کە ترامپ لە ئۆکراین بە ڕووسیەی دەدات، دەیەوێت چ دەستکەوتێک لە ڕووسیە بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی بەدەست بهێنێت. سیاسەتێکی کە ڕووسیە لە سووریە گرتیەبەر، نموونەیەکی جێگەی نیگەرانییە بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، بە جۆرێک کە گرتنەبەری سیاسەتی ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی بۆ دەبێت بە ئاراستەیەکی پڕ هەزینە و بێ ئەنجام.
– سیاسەتی ئورووپا لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماری ترامپدا، بریتی بوو لە پشتگیریکردن لە بەرجام. بەڵام بەهۆی پشتگیری کۆماری ئیسلامی لە ڕووسیە، ئورووپاییەکان پەیوەندی خۆیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی گۆڕی. ئێستا لەگەڵ سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئۆکراین، ڕوون نییە کە ئەم فاکتەرە تا چ ڕادەیەک هێشتا کارایی سیاسی دەبێت. لە لایەکی ترەوە گرنگی پێنەدانی ئەمریکا بە ڕۆڵی وڵاتانی ئورووپا لە وتووێژەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیە سەبارەت بە ئۆکراین و هەوڵی ئورووپا بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەکی سەربەخۆ لە جیهاندا، ئەم پرسیارە گرنگە دەخاتە ڕوو کە ئایا ئەم وڵاتانە بە تایبەتی سێ وڵاتی ئاڵمان، فەڕانسە و ئینگلیس، لە مەسەلەی سیاسەتی گوشاری زۆرینە، لە پەنای ئەمریکادا دەبن و ئامادەن میکانیزمی ماشە کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا کۆتایی دێت، چالاک بکەنەوە، یان هەوڵ دەدەن وەک جەمسەرێکی کە دەیەوێت بەرەبەرە خۆی لە ژێر سێبەری ئەمریکا دەرباز بکات، سیاسەتێکی دیکە بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی بگرنە بەر. لێرەدا لەگەڵ بارودۆخێکی نوێ بەرەوڕووین کە گۆڕانکارییەکانی مانگەکانی داهاتوو، دەتوانێت ئاراستەکەی ڕوونتر بکاتەوە.
سێیەم: ڕەوتی ڕوو لە کۆتایی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین
ڕوانگەی نوێی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ڕووسیە و شەڕی ئۆکراین، دەستپێکی ڕەوتێکە کە کۆتایی بە شەڕ لە ئۆکراین دەهێنێت. کردار و سیاسەتە هێرشبەرەکانی ترامپ لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ئاستی دەوڵەتەکانی ئورووپا بە تایبەتی لە ئۆکراین، لەگەڵ دژایەتییەکی زۆر بەرەوڕوو بووە. دیارترینی ئەم کردارانە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیە لە ریاز، پایتەختی عەرەبستانی سعوودی بوو. لەم کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژی ١٨ فێوریە (٣٠ ڕێبەندان) بەڕێوەچوو، دەوڵەتەکانی ئۆکراین و ئورووپا بانگهێشت نەکرابوون. لایەنەکانی ڕووسیە و ئەمریکا بە گشتی لەسەر سێ ئامانجی سەرەکی لەوانە: گەڕاندنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکانی خۆیان لە واشنگتۆن و مۆسکۆ، پێکهێنانی تیمێکی پلەبەرز بۆ پشتگیری لە وتووێژەکانی ئاشتی ئۆکراین و هەروەها تاوتوێکردنی ئەگەری پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و پەیوەندی دیپلۆماسی نزیکتر، ترکیزیان کردبوو. ئەم دانیشتنە ئەو ناکۆکیانەی کە لە کاتی هاتنە سەرکاری ترامپەوە لە نێوان دەوڵەتەکانی ئورووپا و لەوانە ئۆکراین و کابینەی ترامپدا سەری هەڵدابوو، قووڵتر کردەوە. زێلینسکی ڕایگەیاند هەر ڕێککەوتنێک کە بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی دەوڵەتەکەی بەدەست بێت، بە فەرمی ناناسێت. چەند وڵاتی ئورووپایی، نوێنەرانی یەکێتی ئورووپا و ناتۆش لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی فێوریە (یەکی ڕەشەمە) لە پاریس کۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنن کە بەبێ ئامادەبوونی دەوڵەتەکانی ئورووپا و بە تایبەتی ئۆکراین، هیچ جۆرە ئاشتییەکی سەپێنراو، قبوڵ ناکرێت. بەڵام لایەنە بانگهێشتکراوەکان لە کۆشکی ئیلیزە، بەهۆی ناکۆکی و جیاوازی بۆچوونەکانیانەوە، نەیانتوانی بگەنە هەڵوێستێکی هاوبەشی چاوەڕوانکراو، وەک ئەوەی کە ماکرۆن دەیەویست.
چوارەم: وەرچەرخانی ئاڵمان بەرەو ڕاست و گەڕانەوەی چەپ
هەرچەندە بە هاتنە سەر دەسەڵاتی ترامپ لە ئەمریکا، هەندێک لە لایەنە ڕاستڕەو و فاشیستییەکان لە سەرتاسەری جیهان گیانێکی نوێیان وەبەرهاتۆتەوە، بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئاڵمان نیشانی دا کە ئەم بارودۆخە، هاوکات جموجۆڵێکی نوێی لە بەرەی چەپی کۆمەڵگادا پێکهێناوە. خەڵکی ئاڵمان کە هێشتا لەگەڵ ئاسەوارەکانی نازیزم و فاشیزمی سەدەی بیستەمدا خەریکی بەربەرەکانێن، بە سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوە و پەرەسەندنی بیروباوەڕ و تیۆرییە ڕەگەزپەرستانە و دژە کۆچبەرییەکان، کە ٨٠ ساڵ لەوەپێش زەمینەیان بۆ سەرهەڵدانی ئەڵمانی نازی خۆش کرد، بەوپەڕی نیگەرانییەوە کاردانەوەیان نیشان داوە. لەمڕووەوە لە مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا ملیۆنان کەس لە کۆمەڵانی خەڵکی ئاڵمان لە شارەکاندا دژ بە سیاسەتی فرێدریش مێرتس، ڕێبەری نوێی حیزبی دێموکرات مەسیحی و حیزبی فاشیستی “ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمان” و “ئاساییکردنەوەی گوتاری ڕاستڕەوانە” خۆپیشاندانیان کرد. ئەم خۆپیشاندانانە کە هەندێکجار بە سەدان هەزار کەسیان ڕژاندە سەر شەقامی شارە گەورەکانی ئاڵمان، کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە ڕەشنووسی پلانی دەرکردنی پەنابەران و داخستنی سنوورەکان لە پاڕلمانی ئاڵمان، کە لەلایەن حیزبی دێموکرات مەسیحییەوە پێشکەش کرا و بە یارمەتی دەنگی فاشیستەکانی “ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمان” پەسەند کرا.
لە بارودۆخێکی ئاوادا و بەهۆی هەلومەرجێکی نێودەوڵەتی زۆر ئاڵۆز و قەیرانی ئابووری ئەو وڵاتە و گەشەی نەرێنی ئابووری و هەروەها قەیرانی ناو یەکێتی ئورووپا لەسەر بەستێنی حوکمڕانی فاشیزم لە ئەمریکا، وایکرد کە نیگەرانی لە نێو خەڵکی ئاڵماندا بە ڕادەیەک پەرە بستێنێت کە ٨٤٪ی دەنگدەران، واتە ٤٩ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کرد. ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە، ئاراستەی بەرەو ڕاستچوونی کۆمەڵگای ئاڵمانی بە شێوەیەکی دوور لە چاوەڕوانی نیشاندا.
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پارلمانی فیدڕاڵی ئاڵمان، کە ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەمە بەرانبەر بە ٢٣ی فێوریەی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، یەکێتی حیزبەکانی دێموکرات مەسیحی و سۆسیال مەسیحی بە کاندیدکردنی کەسایەتییەکی لەڕادەبەدەر ڕاستی ئەو حیزبە واتە فرێدریش مێرتس وەک بەربژێری ڕاوێژکاری گەورە (سەدری ئەعزەم)، براوەی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی ئاڵمان بوو. یەکێتی پارێزگارانی دێموکرات مەسیحی و سۆسیال مەسیحی (سی دی یو– سی ئێس یو) توانی ٢٨.٥٪ی دەنگەکان و ٢٠٨ کورسی پارلمان بۆ خۆی دەستەبەر بکات.
حیزبی فاشیستی “ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمان” ( ئای ئێف دی) ٢٠.٨٠٪ی دەنگەکان و ١٥١ کورسی، حیزبی سۆسیال دێموکرات (ئێس پی دی) ١٦.٤٠٪ی دەنگەکان و ١٢١ کورسی، حیزبی سەوزەکان ١١.٨٠٪ی دەنگەکان و ٨٥ کورسی و هەروەها حیزبی چەپ ٨.٧٧٪ی دەنگەکان و ٦٤ کورسی پارلمانیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
بە ئاشکرابوونی ژمارەی کورسییەکانی هەر حیزبێک لە پارلمان، ئەگەری زۆرە کە هاوپەیمانییەکی نوێ بە سەرکردایەتی فرێدریش مێرتس ڕێبەری حیزبی دێموکرات مەسیحی لە هاوپەیمانی لەگەڵ حیزبی خوشکی سۆسیال مەسیحی و حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان پێک دێت. ئەم هاوپەیمانییە گەورەیە بە کۆی ٣٢٨ کورسی واتە دوازدە کورسی زیاتر لە ڕێژەی پێویست کە بریتییە لە ٣١٦ کورسی، دەبێتە خاوەنی زۆرینەیەکی لاواز.
حیزبی لیبڕاڵی ئاڵمان و یەکێتی سارا ڤاگن کێنشت کە بە سیاسەتی دژایەتی کردن لەگەڵ کۆچی بەربڵاو، لە حیزبی چەپ جیابووەوە، نەیانتوانی ڕێژەی پێویست واتە پێنج لەسەدی دەنگەکان بۆ چوونە ناو پارلمان بەدەست بهێنن.، یەکێتی سارا ڤاگن کێنشت، تەنیا ١٣ هەزار دەنگی پێویست بوو بۆ گەیشتن بەم ڕێژەیە. ئەم حیزبە دوای جیابوونەوە لە حیزبی چەپ، لە میدیا گەورەکانی ئاڵماندا لەگەڵ پێشوازییەکی بەربڵاو بەرەوڕوو بووەوە، وەک ئەوەی کە گۆیا مەرگی چەپیان لە ئاڵمان جێژن گرتبێت و ڕێبەری ئەم ڕەوتەش واتە سارا ڤاگن کێنشت، بوو بە ئەستێرەی ئەم میدیایانە.
بەڵام حیزبی چەپ پاش جیابوونەوەی پڕ هەراوهوریای ئەم ڕەوتە و چوونەدەرەوەی بەرپرسانی باڵی ڕاستی ناو تەشکیلاتی ڕێکخستنە ناوچەییەکانی بەرلین، توانی کۆتایی بە سەردەمێک لە ئاڵۆزی و بێ ئاسۆیی لەناو حیزبدا بهێنێت و بە هەڵبژاردنی ڕێبەرییەکی نوێ و یەکگرتوو، بە خێرایی خۆی ڕێک بخاتەوە و بە حزووری بەربڵاو لە نێو خەڵک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەنگەکانی خۆی سێ بەرامبەر کرد و لە ٣ لەسەدەوە بۆ نزیکەی ٩ لەسەد واتە لە یەک ملیۆن و نیوەوە بۆ چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دەنگ بەرزکردەوە. هەروەها بە تەبلیغاتی چڕوپڕی بەرنامەی دیفاع لە کەمکردنەوەی نرخی کرێ ماڵ، نرخی خۆراکە بنەڕەتییەکان و هەروەها دیفاع لە دابینکردنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی گشتگیر و بەهێز، توانی ٢٠,٠٠٠ ئەندامی نوێ کە زۆربەیان توێژی گەنجن بەرەو حیزب ڕابکێشێت.
ئەگەرچی حیزبی چەپ لە نێو دەنگدەرانی گەنجی ١٨ تا ٢٤ ساڵدا بووەتە یەکەم حیزب کە توانیویەتی ٢٧ لەسەدی دەنگەکانیان بەدەست بهێنێت، لە کاتێکدا حیزبی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمان بە ٢١ لەسەدی دەنگەکان لە پلەی دووەمدایە. بەڵام لە نێو کرێکاراندا، حیزبی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمان بە بەدەستهێنانی ٣٨ لەسەدی دەنگەکان و ( ٣٤ لەسەد لە نێو بێکاران) بە مەودایەکی زۆر لە ڕووی ڕادەی نفوزەوە لە نێو کرێکاراندا، لە حیزبەکانی دیکە پێشکەوتووە و حیزبی چەپ بە تەنیا ٨ لەسەدی دەنگەکان و ( ١٢ لەسەد لە نێو بێکاراندا)، لە پلەی چوارەم دوای حیزبەکانی دێموکرات مەسیحی و سۆسیال دێموکراتەوە، قەراری گرتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ٢٠٠٩ کە حیزبی چەپ لە باشترین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیدا ١١.٩ لەسەدی دەنگەکانی بەدەست هێنا و ١٧ لەسەدی کرێکارانی ئەندامانی یەکێتییەکان و ٢٥ لەسەدی بێکاران، دەنگیان بە حیزبی چەپ دابوو. بەکەمبوونەوەیبەردەوامینفوزیحیزبیچەپلەماوەیهەشتساڵیڕابردوودا،حیزبیچەپلەهەڵبژاردنیسەرتاسەریپێشووتردالەساڵی٢٠٢١،لەهەڵبژاردنیگشتیداتەنهاکەمترلەپێنجلەسەدیدەنگەکانیبەدەستهێناوڕێژەیکرێکارانیئەندام
لە یەکێتییەکان کە دەنگیان بە چەپ دابوو بۆ ٦.٦ ی دەنگەکان کەم بووەوە.
سەرکەوتنی ئێستای حیزبی چەپی ئاڵمان بێ گومان سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ چەپ لە ئاڵمان و ئورووپادا. بەڵام ئاشکرایە کە حیزب بۆ چەسپاندن و بەهێزکردنی پێگەی خۆی و پووچەڵکردنەوەی نفوزی حیزبی فاشیستیی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمان لە نێو کرێکاران و بێکاراندا، لەگەڵ ئاڵەنگارییەکی جددی و گرنگ لە بواری بەرنامە، ستراتێژ، چۆنیەتی ڕێکخستنی پەیوەندی چالاکییەکانی پارلمان و دەرەوەی پارلمان لە شوێنی کار و ژیانی کرێکاران و مووچەخۆران و هەروەها ڕێکخستنی پێکهاتە حیزبییەکەی بە مەبەستی بەرەپێدان بە جێگە و پێگەی چینایەتی خۆی لە نێو چینی کرێکار و سەرجەم مووچەخۆران، بێکاران و پەراوێزخراوان، بەرەوڕووە. بێگومان سەرکەوتنی بەرچاوی ئێستای دەرفەتێکی بێوێنەی بۆ هەنگاونان بەرەو ئاراستەی وەڵامدانەوە بەم ئاڵەنگارییە هەڵبەت نەک زۆر سادانەی کە تەنها چەند مانگ لەمەوبەر، حیزبی تا لێواری لەناوچوون و سڕینەوە لە گۆڕەپانی سیاسی برد، ڕەخساندووە.
پێنجەم: کرێکارانی ئێران و لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٤
لە کاتێکدا کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ کۆتایی ساڵی ١٤٠٣، هێشتا بڕیاری شۆڕای باڵای کار سەبارەت بە دیاریکردنی حەقدەستەکانی ساڵی داهاتوو ڕانەگەیەنراوە. وادیارە ئەم شۆڕا حکومییە بە نیازە تا دوا ساتەکانی کۆتایی ئەمساڵ بڕیاری خۆی لەم بارەوە ئاشکرا نەکات. هەر لە ئێستاوە ئاشکرایە کە ڕێژەی حەقدەستی کرێکاران بۆ ساڵی داهاتوو، وەک هەمیشە چەند قات لەژێر هێڵی هەژاریدا دەبێت. بەڵام سەرەڕای ئەوەش تەنانەت هەر ئەم حەقدەستە کەمەش تەنها بەشێکی بچووک لە کۆی کرێکارانی لەسەرکاری کەرتی گشتی و تایبەت کە یاسای کار دەیانگرێتەوە لەخۆ دەگرێت. زۆربەی هەرەزۆری کرێکارانی ئەو کارگایانەی کە ژمارەیان لە یەک ملیۆن زیاترە و ملیۆنان کرێکار تێیاندا دەچەوسێنرێنەوە، هەروەها سەدان هەزار کرێکاری کاتی و ئەو ژن و منداڵانەی کە لە ماڵەوە خەریکی بەرهەمهێنانی بەرهەمە لاوەکییەکانن، یاسای کار نایانگرێتەوە و گەلێک جار تەنانەت حەقدەستێکی زۆر کەمترە لەو لانیکەمانەی کە لەلایەن شۆڕای باڵای کارەوە دیاری دەکرێت وەردەگرن. کۆمیتەی حەقدەستی سەر بە شۆڕای باڵای کار، نرخی سەبەتەی بژێوی کە هەموو پێداویستییە گرنگەکانی ڕۆژانە لەخۆدەگرێت بە بڕی ٢٣ ملیۆن تمەن و پێنج سەد هەزار مەزەندە کردووە. ئەم ڕەقمە لەسەر بنەمای تێکڕای نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەماڵەیەکی کرێکاری چوار کەسی دیاری دەکرێت. بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ڕژێم بە نیازی نییە تەنانەت ئەم ڕەقەمەش کە لەلایەن کۆمیتەی حەقدەستەکانەوە دیاریکراوە، بکاتە پێوەر. هیچ ڕۆژێک نییە کە بە سەدان بنەماڵەی کرێکاری بەهۆی شەپۆلی بێکارکردنەکانەوە، تەنانەت ئەم لانیکەمانەش لەدەست نەدەن. وەک ئەوەی کە ئاکامی هەموو قەیرانەکان، لەوانە قەیرانی درێژخایەن و ڕکوودی سەرمایەداری ئێران، گەندەڵی جێگیر لە دام و دەزگای پان و بەرینی بیرۆکراسی دەوڵەتی و چڕبوونەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، هەموو بەیەکەوە بەسەر سەری کرێکاران، پەراوێزخراوان و توێژە بێبەشەکانی کۆمەڵگادا خراپ بووبێت. هەموو بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئەمساڵیش لە باشترین حاڵەتدا ٣٠ لەسەد بە لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ڕابردوو زیاد دەکرێت، لە کاتێکدا هەر ئەم نوێنەرە دەوڵەتییە بە ڕواڵەت کرێکاریانە بەراوردیان کردووە کە بنەماڵەیەکی کرێکاری چوار کەسی لە مانگدا لانیکەم پێویستییان بە ٣٦ ملیۆن تمەن هەیە بۆ ئەوەی بتوانن تێچووی ژیانێکی مەمرە و مەژی دابین بکەن.واقیعییەت ئەوەیە کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و بە گشتی سیستەمی سەرمایەداری ئێران، لە گێژاوی قەیرانێکی ئابووری هەمەلایەنەدا گرفتار بووە و وەک هەمیشە بۆ کەمکردنەوەی ئەم قەیرانە، پەنا دەباتە بەر ئاسانترین و بەردەست ترین ئامراز کە بریتییە لە چەوساندنەوەی هەرچی زیاتری کرێکاران. لەمڕووەوە بە دڵنیاییەوە لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانی فێڵبازانەی شۆڕای باڵای دیاریکردنی حەقدەستەوە، نانێک ناخرێتە سەر سفرەی کرێکاران. بەڵام کرێکاران بە هەماهەنگ کردن و یەکگرتووکردنی خەباتی ڕوو لە گەشەی خۆیان، دەتوانن هەلومەرجێکی کار و ژیانی باشتر بە سەر ڕژێم و چینی سەرمایەداری ئێراندا بسەپێنن. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە دەستیان بەسەر سەرچاوەکانی سامانی ئەم کۆمەڵگایەدا گرتووە، تا ئەو کاتەی کە نەکەونە ژێر گوشاری خەباتی یەکگرتووانە و سەرتاسەری کرێکارانەوە، هیچ گۆڕانکارییەک لە ژیانی کرێکاران و بنەماڵەکانیاندا پێک ناهێنن.
شەشەم: بزووتنەوەی خوێندکاری سەر لەنوێ دێتەوە مەیدان میر محەممەد خالقی، خوێندکارێکی تەمەن ١٩ ساڵەی بەشی بەڕێوەبردنی كار و کاسبی زانكۆی تاران، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان لە كاتی چوونە دەرەوە لەو زانكۆیە، لە هێرشێكی تەمومژاویدا بە چەقۆ گیانی لەدەستدا. مەرگی ئەو خوێندکارە بێتاوانە، بووە هۆی تەقینەوەی ڕق و تووڕەیی پەنگخواردووی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەکانی زانكۆی تاران و تەنانەت زانكۆكانی تریشی گرتەوە. گروپە جیاوازە خوێندکارییەکان چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. ئەم کوشتنە بەدەستی تاوانکارانێکی کە خۆیان قوربانی داڕمانی ئابووری کۆمەڵگا و بێ ئاسۆیی لاوانن، خەمێکی گەورەی خستە دڵی خوێندکاران و کۆمەڵگای خاوەن ویژدانی وڵاتەوە. کوشتنی دڵتەزێنی گەنجێکی دانیشتووی ناوچەکانی هاوسنووری ئەفغانستان کە بە هەزاران هیواوە بۆ درێژەدان بە خوێندن هاتبووە تاران و یەکەم ڕۆژی کاری خۆی ئەزموون دەکرد، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی ڕەوای لە نێوان خوێندکارانی وڵاتدا پەرەپێدا. خوێندکاران لە ڕاگەیاندنەکاندا، لە ناڕەزایەتی چەند ڕۆژە و لە نوسینی دروشمی جۆراوجۆر لەسەر دیوارەکان لە دژی نەبوونی ئەمنییەتی گیانی خوێندکاران لە دەوروبەری بەشەناوخۆییەکان و تەنانەت زانکۆش، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ئەوان حەراسەتی زانکۆ و سەرجەم سیستەمی ئەمنییەتی زانکۆ کە تەنها تەرکیز دەکەنە سەر کۆنترۆڵی سیاسی خوێندکاران و پرچی کچە خوێندکاران، بە بەرپرسی ئەم دۆخە دەزانن. حەراسەتی زانکۆ و ئەمنیەتییە لیباس شەخسییەکان هەوڵیاندا بە لێدان و ئەزیەت و ئازار و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنییەتی، لەگەڵ تووڕەیی و ناڕەزایەتی ڕەوای خوێندکاران بەرەوڕوو ببنەوە. بەڵام زۆر زوو لە ئاستی تووڕەیی خوێندکاران و مەترسی پەرەسەندن و ئەگەری تەقینەوەی ئەم تووڕەییە تێگەیشتن. بەرپرسانی حکوومی و بەتایبەت دەوڵەتی پزیشکیان، بە خێرایی دەست بەکار بوون. سەرۆکی بەشەناوخۆییەکانیان لابرد و کەسێکی تریان لە جێگەی دانا. وەزیری زانست داوای لێبوردنی کرد و دەسەڵاتی دادوەری باسی لە دەستگیرکردن و لێپرسینەوە لە تاوانکاران کرد و هێزی ئینتیزامیش بنکەیەکی پۆلیسی لە تەنیشت بەشەناوخۆییەکان دانا. دەسەڵاتجارێکیترلەگەڵکابووسیبزووتنەوەیخوێندکاریوبزاڤەکانی١٨یپووشپەڕی١٣٧٨یبەشەناوخۆییەکانی
زانکۆی تاران بەرەوڕوو ببووەوە. ئاشکرایە کە بزووتنەوەی خوێندکاری جارێکی تر دەرکی بە هێز و تواناییەکانی خۆی کردووە و سەرلەنوێ هاتۆتەوە مەیدان. گەنجانی وڵات کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا شان بە شانی ژنانی بوێر، شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“یان بەرەوپێش بردووە، ئەمجارە لە شوێنی ژیان و خوێندنی بەشێک لە گەنجاندا، وردە وردە بە ڕێکخستنی ناڕەزایەتییە ڕەوا و مەدەنییەکان، خۆیان ڕێکدەخەن. بزووتنەوەی خوێندکاری سەرلەنوێ دێتەوە مەیدان بۆ ئەوەی لە پەنای بزووتنەوە ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکانی تردا، بەوپەڕی لێبڕاوی و شێلگیرییەوە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
حەوتەم: بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرەدەسێنێت
ڕۆژ نییە کە جموجۆڵە ناڕەزایەتییەکان لە چەندین شوێنی وڵات بەرچاو نەکەوێت. ناڕەزایەتی کرێکاران، پەرستاران، خوێندکاران، خانەنشینان، هاووڵاتیان لە دژی پیسبوونی هەوا و شۆفێران لە دژی کەمبوونی بەنزین و گازوئیل، هەر ڕۆژە و لە گۆشەیەکی ئێران لە ئارادایە. بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر پەرەدەسێنێت ئەگەرچی ڕەوتی یەکگرتوویی و لێکنزیکبوونەوەکان لەگەڵ ئەم هەلومەرجەدا هاوئاهەنگ نییە. واقیعییەت ئەوەیە کە هەر بەشێک لە چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان بە خێراییەکی بەرچاو لە حاڵی خۆڕێکخستندان بەڵام هێشتا هێزێکی ڕێبەرایەتی کە بتوانێت ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی، شکڵی نەگرتووە. ئەمە ئەو خاڵە لاوازەیە کە بووەتە هۆی ئەوەی ئەم ناڕەزایەتییانە نەتوانێت بە شێوەیەکی یەکگرتووانە و بە هێزێکی زیاترەوە کاریگەریی خۆی لەسەر ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ئێستای وڵات دابنێت.
ئەزموونیئەوخەباتوتێکۆشانەمافخوازانەیکرێکاران،ژنان،خوێندکارانوتوێژەستەملێکراوەکانیکۆمەڵگاکەچەندینجارسەریانهەڵداوەونەگەیشتوونەتەئامانجەکانیخۆیان،
ڕاستییەکی سادە وەبیر هەموو لایەک دەهێنێتەوە، ئەویش ئەوەیە کە بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕژێمی ئیسلامیدا، پێویستە بەهێزتر بین و هەموو هێز و تواناکان بخرێتە گەڕ. ئەزموونیخەباتیشۆڕشگێڕانەیجەماوەرییلە
سەرتاسەری جیهان ئەوە نیشان دەدات کە خستنەگەڕی ئەم هێزە پێویستی بە ئامانجی ڕوون، ستراتێژی واقیعبینانە و کاریگەر، تاکتیکی دروست و هەوڵ و تێکۆشانی وشیارانە هەیە. بۆ ئەم مەبەستەش ئەرکی سەرشانی هێزە چەپەکانە کە لەپێناو دروستکردنی جەمسەرێکی کاریگەری چەپدا هەموو هەوڵەکانی خۆیان بە شێوەیەکی جیددی بخەنە گەڕ.
هەشتەم: پەتی سێدارەکان بە مەبەستی تۆقاندن
پشتڕاستکردنەوەی سەرلەنوێی حوکمی لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی جارێکی تر مەترسی لەسێدارەدانی ژنانی زیندانیی سیاسی پەرە پێداوە. لە پاڵ ئەم حوکمەدا، دوو ژنی تێکۆشەری دیکە واتە وریشه مورادی و شەریفە محەمەدیش حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە. پشتڕاستکردنەوە و جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی حوکمەکانی لەسێدارەدان بۆ ژنانی زیندانیی سیاسی و هەروەها بەردەوامی حوکمەکانی لەسێدارەدان لەدژی پیاوانی زیندانیی سیاسی، نیشانەی بڕیاری دەسەڵاتی فاشیستییە بۆ ڕاگرتنی هەڕەشەی سزای لەسێدارەدان بەسەر سەری چالاکانی سیاسی و مەدەنیدا. لە بەرامبەر ئەم حوکمە دژە مرۆییانەدا، نەسرین ستوودە و سەدیقە وەسمەقی بەشێوەیەکی هاوبەش خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی خێرای ئەم حوکمانە بوون و نووسیانە، ئەم حوکمانە “تۆڵەسەندنەوەیەکی ئاشکرایە لە بزووتنەوەی ‘ژن، ژیان، ئازادی‘”. هەروەها ٢٢٩ پارێزەری دادگوستەری لە نامەیەکدا بە ناونیشانی “جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ژنانی زیندانیی، ویژدانی کۆمەڵگایەک بریندار دەکات” نووسیویانە، “ئەم سێ زیندانییە سیاسییە مەترسی مەرگێک هەڕەشەیان لێ دەکات کە نەک هەر بەپێی حوکمێکی دادپەروەرانە نییە، بەڵکو ئاکامی پرۆسەیەکی تەمومژاوی و ناڕوونە، مەرگێک کە ئەگەر ڕووبدات نەک تەنها گیانی مرۆڤەکان دەستێنێ، بەڵکوو ویژدانی کۆمەڵگایەک بریندار دەکات“.
خۆڕاگرییبەربڵاویزیندانیانیسیاسیوبەردەوامبوونیمانگرتنلەخواردنیسێشەممەکانیناڕەزایەتیلەدژیلەسێدارەدانلەزیاترلەسیوپێنجزیندانیوڵات،لەپاڵئەوەدامانگرتنیسەرانسەری
خەڵکی کوردستان لە ناڕەزایەتی بە حوکمەکانی لەسێدارەدان و ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی بەشەکانی تری کۆمەڵگاش لە دژی ئەم سزا دژە مرۆییە، هێشتا نەیتوانیوە ئەم دەسەڵاتە جینایەتکارە ناچار بە پاشەکشە بکات.
بەڕێوەچوونی بەردەوامی سزاکانی لەسێدارەدان لە دژی قوربانیانی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش، بە ئامانجی پیشاندانی بڕیاری دەسەڵاتە بۆ بەرگری لە بوون و مانەوەی خۆی لە ئەگەری تەقینەوەی کۆمەڵایەتی و هەڵچوونی تووڕەیی و بێزاریی جەماوەریدا.
واقیعییەت ئەوەیە کە دەسەڵات ڕێک لە بارودۆخێکدایە کە گوشارەکانی ئەمریکا بە مەبەستی ناچارکردنی ڕژێم بە پاشەکشە، پەرەی سەندووە و مەترسی ئاخێزە جەماوەرییەکانیش ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نیگەرانی دەکات، هەوڵدان بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک و ڕێگریکردن لە بەرەوپێشچوونی بزووتنەوە جەماوەرییەکان، وەک تەنها ڕێگای ڕزگاربوونی خۆی دەبینێت. بزووتنەوەیەکی کە بەردەوام لە ناڕەزایەتی کرێکاران، پەرستاران، خانەنشینان، خوێندکاران و زیانلێکەوتووانی دارایی دا خۆی نیشان دەدات و بێوچان درێژەی هەیە. بەرپرسانی دەسەڵات لەوپەڕی داماویدا هیوایان بەوە بەستووە کە بە پەنابردنە بەر دوایین ئامرازەکانی سەرکوت و ترس و تۆقاندن، دەتوانن پێش بە پێشڕەوی ئەو بزووتنەوەیە بگرن. ئەوان نازانن کە کۆمەڵگای ئێستا چیتر ترسی نەماوە و هەنگاوی بیرلێکراوە و بە شێنەیی جەماوەر، نیشانەی توانایی خۆڕێکخستنی ئەوان و هەوڵدانە بە مەبەستی هەنگاونانی ئامانجدار لەبری سەرهەڵدانی کوێر کوێرانە و بێ بەرنامە. شەڕی هەنگاو بە هەنگاوی دەسەڵات و جەماوەر، ڕۆژ بەڕۆژ هاوسەنگی هێز بە قازانجی خەڵک دەگۆڕێ و توانایی خۆڕێکخستنیان زیاتر دەکات و لە هەناوی خۆیدا ئۆرگانەکانی ڕێبەریی پێک دەهێنێت. پەنابردنە بەر ئامرازەکانی سەرکوتیش ناتوانێت کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر ئەم ڕەوتە دابنێت.
بڕووخێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی
بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران
بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم
هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
دووشەممە٦یڕەشەمەی١٤٠٣بەرامبەربە٢٤ی
فێوریەی ٢٠٢٥