5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ژنانی و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ بۆ ڕێزگرتن له یادی كیان پیرفه‌له‌ك، محه‌ممه‌د حسێنی، محسن شكاری و محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می كۆبوونه‌ته‌وه و تراكتیان به دروشمه‌كانی “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان“، “نا‌به‌خشین و له بیریی ناكه‌ین” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” بڵاو كردووه‌ته‌وه.